نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
قەیرانی ئاو چوار ملیۆن عێراقی ئاوارە دەكات


پێشبینی دەكرێت چوار ملیۆن عێراقی بەهۆی قەیرانی ئاوەوە شوێنەكانیان جێبهێڵن.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی، پسپۆران هۆشداری دەدەن لەوەی عێراق رووبەڕووی قەیرانی ئاودەبێتەوەو دەبێتەهۆی لەناودان و وشككردنی زەوی و زارێكی زۆری كشتوكاڵی بەوهۆیەشەوە چوار ملیۆن هاوڵاتی عێراقی بەتایبەت لە گوندەكان ماڵ و حاڵی خۆیان جێدەهێڵن.
لە زنجیرەیەكی تری جەنگی ئاودا، رۆژنامەكە باس لە كەمی رێژەی ئاو دەكات  كە لە عێراق دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە زوی و زاری كشتوكاڵی.
هەر بەپێی بەرنامەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، عێراق ساڵانە (250) كیلۆمەتر دووجا زەوی وشك دەكات بەتایبەتی لە باشورو ناوەڕاست كە دەبێتە هۆی بە بیابان بوون.
هۆكاری قەیرانی وشكبوونی زەوی و زار زۆرن، سەرەكیترینیان كەمبوونی ئاستی ئاوی هەردوو رووباری (دجلەو فورات)ـن، ئەویش بە هۆی گۆڕانكاری لە كەشوهەواو دروستكردنی چەندین بەنداوی زەبەلاح.
بەمەش قەیرانی ئاوارەبوون سەرهەڵدەدات و سەختتر دەبێت لەوەی كە بەهۆی شەڕی داعشەوە ماوەی سێ ساڵ زیاتر دانیشتوانی بەشێك لە رۆژئاواو باكوری عێراقی پەراگەندەو ئاوارەی شارەكانی هەرێمی كوردستان كرد.
بەرپرسانی وەزارەتی ژینگەی عێراقی بۆ رۆژنامەكە دەڵێن:” ئەگەر ئەم قەیرانی ئاوە چارەسەر نەكرێت، زیاتر لە (4) ملیۆن گوندنشینی عێراقی روو لە شارەكان دەكەن و ماوەی هەشت ساڵی داهاتوو كارەساتی نەبوونی خزمەتگوزاری و هاوكات نەمانی بەرهەمی كشتوكاڵی سەرهەڵدەدات.

‌ 1377 جار بینراوه‌
10/13/2018 7:37:07 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved