»  کوردستان
كار بە بڕیارەكانی عەبادی ناكرێت


 لەدوای ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا هێزە چەكدارەكان بارەگای حزبە كوردییەكان چۆڵ بكات، بەڵام بە وتەی لێپرسراوێكی یەكێتی لە جەلەولا، گروپە چەكدارەكان ئیلتزام بەو بڕیارەی عەبادییەوە ناكەن. 
خەلیل خوداداد، لێپرسراوی كۆمیتەی جەلەولای یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”حەیدەر عەبادی بڕیاریداوە بە چۆڵكردنی سەرجەم بارەگا حزبیە كوردییەكان لە ناوچە جێناكۆكان كە لە ئێستادا بەدەستی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكانی ترەوەن”، ئەوەشیخستەڕوو:”بەڵام ئەو بڕیارە تەنها قسەیەو هەندێك لە گرووپەكان گوێ بەو فەرمانە نادەن”. 
بەوتەی لێپرسراوی كۆمیتەی جەلەولای یەكێتی نیشتمانی كوردستان، گرووپەكانی سنوری پارێزگای دیالە كە هەریەكە لە ناوچەكانی مەندەلی و جەلەولا و سەعدیە و خانەقین و قەرەتەپە، بارەگای یەكێتی تێدایەو هێشتا چۆڵنەكراوەو رادەستی ئێمە نەكراوەتەوە، باسی لەوەشكرد:”بەشێك لەو گرووپانە ئیلتزام بەبڕیارەكەی عەبادییەوە ناكەن”. 
خەلیل خوداداد، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”چەند جارێك بە فەرمی داوامانكردووە لە پۆلیسی ناوخۆ و هێزە عێراقیەكان كە داوا لەو هێزانە بكەن بارەگاكان چۆڵ بكەن”، وتیشی:”بەڵام ئەو گرووپانە گوێ بە بڕیاری ئەو هێزانەش نادەن”.

‌ 708 جار بینراوه‌
10/13/2018 7:37:53 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved