نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
 تەندروستی كەركوك بڵاوبوونەوەی نەخۆشی فەیسبووك رادەگەیەنێت


فەرمانگەی تەندروستی كەركوك دەنگۆی بوونی نەخۆشی مەترسیدار لە كەركوك رەتدەكاتەوەو رایدەگەیەنێت ئەو نەخۆشیانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان باسی دەكەن بۆیە پێی دەوترێت نەخۆشی فەیسبووك.
دكتۆر بورهان عومەر رەشید، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو نەخۆشیانەی كە بەشێك لە پەیجەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاودەكرێتەوەو بەتایبەت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پێان دەوترێت نەخۆشی فەیسبووك”، ئەوەشیخستەروو:”هیچ نەخۆشیەك و حاڵەتێك نەبوە كە بوترێت نازانرێت چ جۆرە نەخۆشیەكە و چارەسەری نەبوبێت”. 
بەوتەی بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، بەشێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە ئەنقەست و بۆ دڵەڕاوكێ چەند دیعایەیەك بڵاودەكەنەوە كە دەڵێن نەخۆشی مەترسیدار پەیدابووە، هەروەها باسی لەوەشكرد:”لە رووی دەرمانیشەوە كەركوك كێشەیەكی ئەوتۆی نیەو بەپێی ئەو دەرمانانەی لە عێراق هەیە بەشی خۆمان وەردەگرین”.
دكتۆر بورهان عومەر، راشیگەیاند:”لەماوەی چەند ساڵەی شەڕی داعش و بوونی نازحێكی زۆر تەنها دوو جار بەشە دەرمانی كتوپڕ بۆ كەركوك رەوانەكراوە”.
 

‌ 456 جار بینراوه‌
10/13/2018 7:38:32 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved