نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
پەرلەمانتارێكی پێشوو: سەركردایەتی كورد لە روویان نایەت بڵێن وازمان لە كەركوك هێناوە


ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، سەركردایەتی كورد وازیان لە كەركوك هێناوە بەڵام لەڕوویان نایەت رایبگەیەنن و ئێستا سنوری هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق گوندەكانی كەڵوڕ و چیمەنە، نەوەك زنجیرە چیای حەمرین.
شوان داودی لە لێدوانێكدا بۆ رادیۆی دەنگی ئەمریكا، باس لەوەدەكات سەركردایەتی سیاسی كورد بە هەموو لایەنەكانەوە لە پرسی كەركوكدا راستگۆ نین، پرسی كەركوكیان بەكارهێناوە بۆ خۆشگوزەرانی هەرێمی كوردستان، یان لەنێوان خۆیاندا بۆ موزایەداتی سیاسی بەكاریدەهێنن، باجەكەشی كوردی كەركوك داویەتی.
دەشڵێت “ئەندامەكانی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەوام ناكەن، بەڵام موچەی مانگانە وەردەگرن.”
روونیشیكردەوە، سنوری نێوان هەرێم و عێراق گۆڕانكاری بەسەردا هات بە تایبەتی دوای رێككەوتنی نێوان حكومەتی بەغدا و هەولێر و دوای ریفراندۆمی ٢٠١٧، ئەوەش كاتێك گومرگی فەرمی حكومەتی عێراق هێنرایەوە سەر چیمەن بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و گوندی كەڵوڕ بۆ سنوری هەولێر، ئەوە سنوورەكەیە، نەوەكو زنجیرە چیای حەمرین.
باسی لەوەشكرد، خەڵكی كەركوك یەك كیلۆ تەماتە لە هەولێر یان سلێمانییەوە ببەن بۆ كەركوك دەبێت گومرگ بدەن، حسابی سنووری نێودەوڵەتی بۆ كراوە و جیا كراوەتەوە، “سەركردایەتی كورد وازیان لە كەركوك هێناوە، بەڵام لەروویان نایەت ئەوە رابگەیەنن.”

‌ 355 جار بینراوه‌
10/13/2018 7:40:10 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved