»  کوردستان
كورد كۆبانێ چۆڵ دەكات


ئیدارەی ئێستای كەركوك داوا لەو هاوڵاتیانە دەكات كە لە رابردوودا لە گەڕەكی كۆبانێی خوارووی كەركوك خانویان بەرێگای قیست وەرگرتوە ئەگەر قستەكان نەدەن ئەوە پێویستە چۆڵی بكەن، سەرچاوەیەكش رایدەگەیەنێت:”ئیدارەی كەركوك مەبەستێتی ئەو گەڕەكە بكاتە گەڕەكێكی عەرەبنشین”. 
ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوی ئاشكربكات، لە لێدوانێكدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:”لیژنەیەك دروستبووەو بەناو گەڕەكەكەدا دەگەڕێت هەر كەسێك ئەو خانووانەی فرۆشتبێت ئەوە لێیان وەردەگیرێتەوەو ئەو كەسانەشی قستیان نەداوە پێویستە بە زووترین كات قستەكەیان بدەنەوە ئەگینا دەردەكرێن”، ئەوەشیخستەڕوو:”بەداخەوە ئەو كەسانەی خانوەكانیان پێدرا بەشێكی زۆریان فرۆشتویانەو لە ئێستادا بەدەگمەن كوردی تێدا ماوە”. 
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە كە خۆی خەڵكی گەڕەكی كۆبانێیە، ئەوانەی ئەو خانووانەش دەكڕنەوە، لە نەتەوەی عەرەبن، چونكە ئەو خانووانە تەحویل ناكرێتە ناو كوردەوە، باسی لەوەشكرد:”ئەو لیژنەیە چەند رۆژێكە سەردانی كۆبانێ دەكەن و مەبەستەكانیشیان روون نییە كە دەیانەوێت چیبكەن”.

‌ 804 جار بینراوه‌
10/13/2018 7:41:28 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved