نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
كوردستان لە فێستیڤاڵەكانەوە خۆشە!
بورهان حاجی سلێمان




هەرچەندە لەگەڵ ئەوە نیم مرۆڤ لەسەر هەموو پرسێك بسوێ و بوار بۆ خەڵكی بوارەكە نەهێڵێتەوە، بەڵام كاتێك سیاسی و حیزبیە بیرمەندە ناودارەكان دەبینم لەسەر تەختەی شانۆ لە بری هونەرمەندە لێهاتووەكان سەرپەرشتی فێستیڤاڵ و كاری هونەری دەكەن و بگرە ئامادەن لە نەیارە فیكری و سیاسییەكانی خۆشیان پارە وەربگرن بۆ خۆدەرخستن بە ئەنجامدانی چالاكییەكی لەوجۆرە كە هیچ پەیوەندییەكی بەخۆی و بوارەكەیەوە نییە، ئەو هەقەم بە خۆمدا وەكو كوردێكی زیانلێكەوتووی قەیرانی دارایی و سیاسەتی ئابوری و گەندەڵی، هەروەها وەكو كوردێكی شارێكی لێقەوماوی دەستی سیاسەتی هەڵەی سیاسییە فرە وەزیفەكان، ئەو مافە بەخۆم دەدەم هەڵوەستەیەك لەسەر سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بكەم كە چوارشەممەی رابردوو دەستی بە كارەكانی كردو هەر هیچ نەبێت لە رەهەندە ئابووری و دەرونن و سیاسییەكانیەوە بیدەمە بەر نەشتەرگەری رەخنەی بابەتیانە.
كورد دەڵێت “خەنە زۆر بێت لە (....) دەدرێت”!، ئەمەش وەكو تەنزێكە بە فیڕۆدانی پارە لە كارێك یان بوارێكی بێسوود یان لە پێشینەی پێداویستییەكان نەبێت یاخود گرنگیەكی ئەوتۆی نەبێت، بەڵام كارەسات ئەوەیە خەنە لە ماڵت نەبێت و ئەو هەموو خەنەیەش بە (....)تەوە بێت و لەناو خەڵكی خۆتی پێوە بادەیت!
هیچ شتێك دڵخۆشم ناكات هێندەی پێشكەوتنی وڵاتەكەم و بینینی چالاكی هەمەجۆر لەسەرجەم كایەكانی ژیاندا، چونكە نیشانەی زیندوویی و بەردەوامی هەر گەلێك پەرەپێدانە بە چالاكییە مرۆڤایەتییەكان، بەڵام كاتێك بە بەرچاوی گەلێكی برسی و لە وڵاتێكی پڕ لە قەیرانی دارایی و خراپی دۆخی بژێوی خەڵك و تەخشان و پەخشان بە پارەوە بكەیت ئەوە ئەو چالاكییە نەك مەبەستەكەی خۆی ناپێكێت، بەڵكو بە پێچەوانەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر دەروونی هاوڵاتیان دەبێت و توڕەیی شەقام توندتر دەكات.
سەیرە حكومەتێك نەتوانێت بە كاتی دیاریكراوی خۆیدا موچەی پەڕو باڵكراوی فەرمانبەرەكانی بدات، بەڵام بۆ فێستیڤاڵێكی هونەری 460 ملیۆن دینار خەرج دەكات، كە نازانم لە چ خشتەیەك جێی دەكاتەوەو لەچ (باب الصرف)ێك ئەو بڕە پارەیە پۆلێن دەكات.
تەنها حكومەت نییە بڕە پارەی ئەفسانەیی بۆ ئەو فێستیڤاڵە خواپێداوە خەرج كردبێت، بەڵكو سەرۆكی جێگری حكومەتی هەرێمیش 80 هەزار دۆلار و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانیش بڕی 20 ملیۆن دیناری بۆ خەرجكردووە، جگە لە ژمارەیەك كۆمپانیای بازرگانی كە كۆمەكی دارایی فێستیڤاڵەكەیان كردووە، كە زۆبەی ئەو پارەیە لە كرێی رێگەو خەوی ئۆتێلە گرانبەهاكان و خواردنی رێستۆرانتەكان بۆ 250 میوانی بیانی خەرجدەكرێت، بۆ ئەوەی بڕۆنەوەو بڵێن “خەڵكی كوردستان لە بەهەشتدا دەژین”.. نازانن كوردستانی ئێستا هەر لە فێستیڤاڵەكانەوە خۆشە، چونكە فیلمی ژیانی هاوڵاتییەكانی ئەوە نییە لەوجۆرە فێستیڤاڵانەو لەبەرچاوی بێگانەوە نمایش بكرێت، بەتایبەتی فیلمی تراژیدیای كەركوكییەكان. 


‌ 371 جار بینراوه‌
10/13/2018 7:42:02 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved