»  کوردستان
پارتی بۆ كەركوك بێدەنگەو شیوەن بۆ موسڵ دەكات


لەسەر داوای فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 38 واژوو بۆ لابردنی خاڵی گومركی نێوان موسڵ و هەرێم دەكەن ئەمەش لە كاتێكدایە ئەو حیزبە ئامادەنەبوو واژوو لەسەر داوای لابردنی خاڵە گومركییەكانی كەركوك بكات.
سێشەممەی رابردوو لەسەر داوای شێروان جەمال پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 38 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە زۆربەیان پارتین، داوای لادانی خاڵی گومركی نێوان موسڵ و شارەكانی هەرێم دەكەن.
ئەمەش لە كاتێكدایە پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پرسی خاڵە گومركییەكانی نێوان شاری كەركوك و شارەكانی هەرێمی كوردستان بێدەنگەو ئامادە نەبووە واژوو لەسەر داوای لابردنیان بكات و ماوەی ساڵێكیشە ئەندامەكانی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ناگەڕێنێتەوە بۆ دانیشتنەكانی ئەنجومەن، كە بۆتە هۆی ئیفلیجكردنی ئەنجومەنەكەو تاكڕەوی ئیدارەی كەركوك و دەركردنی بڕیاری دژ بە كورد لە شارەكە.



‌ 816 جار بینراوه‌
10/13/2018 7:42:32 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved