نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
بانگەوازێكی رۆشنبیرانی كەركوك پەرلەمانتارانی كوردو عەرەب و توركمانی شارەكە یەكدەخات


دوای بڵاوكردنەوەی بانگەوازێكی رۆشنبیرانی كەركوك لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا ، 55 پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پەرلەمانتارە كورد و عەرەب و توركمانەكانی كەركوكەوە داوای داخستنی خاڵە گومركییەكانی نێوان كەركوك و شارەكانی هەرێم دەكەن.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو رێكەوتی 10/10/2018 لە هۆڵی دیالۆگی شاری كەركوك رۆشنبیران و كەسایەتیەكانی شاری كەركوك یاداشتێكی ناڕەزاییان بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی خاڵە گومركییەكانی نێوان كەركوك و شارەكانی هەرێم، ئاراستەی سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردو تیایدا داوای لادانی خاڵە گومركییەكان و لێپێچینەوەكردن لەو خەرقە دەستورییە زەقەو بەدوورگرتنی پرۆسەی خوێندن و كایەی رۆشنبیری لە ململانێی سیاسی و بازرگانیكردنی بە زانست و رۆشنبیریەوەو نەمانی حوكمی سەرازی لە كەركوك كرد .
لە یەكەم كاردانەوەشدا سەرۆكایەتی كۆمار بڕیاری بەدواداچوونی بۆ پرسەكە دەركردو دوابەداوی ئەوەش رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 11 / 10 / 2018 پەرلەمانتار كاوە مەحمود پەرلەمانتاری گۆڕان داوای لێپێچینەوەی پەرلەمانی لەو خاڵە گومركییانە كردو هەروەها داوایەكی كوتلەی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەو مەبەستە 55 پەرلەمانتاری عێراقی بە نوێنەرە كوردو عەرەب و توركمانەكانی كەركوكیشەوە واژوویان لەسەر داواكە كردووەو داواییان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە ئەو پرسە لە دانیشتەكانیدا تاوتوێ بكات، لەبەرانبەردا محەمەد ئەلحەلبوسی رەزامەندی دەربڕیوە بخرێتە خشتەی كارەكانی پەرلەمانەوە.
سەبارەت بە داواكە هەر یەك لە پەرلەمانتاران رێبوار تەها و دكتۆر بێستون عادل رایانگەیاندووە “ نوێنەرانی كورد و عەرەب و توركمانی كەركوك هاوڕاین بۆ نەهێشتنی ئەو خاڵە گومركیانەی لەكەركوك دانراون ، لەسەر داوای ئێمە ئەو پرسە لە پەرلەماندا گفتوگۆی لەسەر دەكرێ و هەوڵی جدی دەدەین لەبەرژەوەندی كەركوكییەكان یەكلابێتەوە".

‌ 522 جار بینراوه‌
10/13/2018 7:43:17 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved