»  کوردستان
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كاتی خۆیدا ئەنجام نادرێت


وابڕیارە لە كۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیـَراق بەڕێوەبچێت، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت:”بە هیچ شێوەیەك هەڵبژاردنەكان لەو كاتەدا ئەنجامنادرێت”. 
رزگار حاجی حەمە جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:”بەهیچ شێوەیەك هەڵبژاردنەكانی مانگی دوانزەی ئەمساڵ كە وابڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی تێدا بكرێت ناتوانرێت بكرێت”، ئەوەشیخستەڕوو:”تاوەكو لە رێگای پەرلەمانەوە ئەنجومەنی كۆمسیارانی عێراق دەستبەكار نەبنەوە ناتوانرێت ئامادەكارییەكانی ئەنجامبدات”. 
بەوتەی جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بەهیچ شێوەیەك هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆی ئەنجامنادرێت، ئەگەر ئێستاش كۆمسیاران دەستبەكار ببنەوە، هەروەها باسی لەوەشكرد:”بەهۆی ئەوەی هیچ ئامادەكارییەك نەكراوەو بەو ماوە كەمەی كە بۆ وادەی دەستپێكردنی هەڵبژاردنەكان ماوە ئەوە ناتوانرێت هەڵبژاردنەكان ئەنجامبدرێت”.
رزگار حاجی حەمە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگا كە وابڕیارە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بگرێتەوە كارێكی هێندە ئاسان نییە كە بتوانرێت لەو ماوە كەمە ئامادەكارییە هونەرییەكان بكرێت، بۆیە بەدڵێناییەوە لەو كاتەدا ئەنجامنادرێت”.

‌ 1263 جار بینراوه‌
10/13/2018 7:45:46 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved