نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  چاوپێکەوتن
لێخۆڕینی ئۆتۆمبێل بە رۆنگ سایدو بێ مۆڵەت هاتوچۆی كەركوك بێزار دەكات
ئا/ هەواڵ

عەقید شێرزاد ئەحمەد : من حەز دەكەم ئەمشارە پڕ بكەم لە پۆلیسی هاتوچۆ

عەقیدی یاسایی شێرزاد ئەحمەد محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی كەركوك لەم چاوپێكەتنەی (هەواڵ)ـدا، باس لە كێشەو كەمورتییەكانی بەردەم كارەكانیان دەكات و دەشڵێت:” بە هۆی كەمی رێژەی پۆلیسەوە ئەركیان زۆر گران بووە”.

* كێشەو كەموڕییەكانی بەردەم هاتوچۆی كەركوك لە ئێستادا چین؟
- ئەو كێشەو گرفت و كەموكوڕییانەی كە روبەڕووی ئێمە دەبنەوە، نەبوونی رێژەی پێویستی پۆلیسە، ئێمە هەموومان (460) كەسین، ناگەینە ژمارەی پۆلیسی هاتوچۆی قەزایەك لە قەزاكانی عێراق، ئەوەش بە هۆكاری سیاسییەوە و دروست بوو لە نێوان پارێزگاری پێشوو و بەغدا كە خەڵكیان بۆمان دانەمەزراند، ئەمەش لە كاتێكدایە میلاكی هاتوچۆی كەركوك 1500 كەسە، كارمەندمان زۆر كەمەو قەزاو ناحیەكانی و رێگاكانی دەرەوەو ناوشارمان لەسەرە،بینامان نییە، بینایەكمان نییە كە موڵكی هاتوچۆی كەركوك بێت، ئەمانە هەموو گرفتی سەرەكین، زۆر جاریش تەدەخولاتی زۆریش هەیە لەسەر كارەكانمان، ئەوەش زۆرجار كێشەمان بۆ دروست دەكات.

* ساڵانە كەسانێك خانەنشین یاخود واز دەهێنن یاخود شەهید دەبن، كەسیان لە شوێنی ئەوان بۆ دامەزراندوون؟ 
- كەسیان لە شوێنی خانەنشینكراو یاخود گواستنەوەو شەهیدەكان بۆمان دانەمەزراندووە، ئەمەش وادەكات رۆژ بە رۆژ رێژەكەمان كەمتربێتەوە، لەلایەكی تریشەوە ئێمە كۆمەڵێ كەسمان لە لا تەنسیبەو موچەیان لە هەرێمە، ئێستا تەنسیبەكانیش بەو موچە كەمەوە وردە وردە وا دەڕۆن، پێشتر دامەزراندن دەرچوو بۆ هەموو لایەك، بەڵام بۆ كەركوكیان نەكردووە. 

* لە رووی ژمارەی ئۆتۆمبێلەوە چۆنن، بەتایبەت پۆلیس پێویستی بە ئۆتۆمبێلە بۆ مەفرەزەكانی هاتوچۆ؟
- لەو رووەشەوە پشتگوێ خراوین، لە رووی كەمی ئۆتۆمبێلی دەوریە، ماتۆڕەكانمان شكاون، ئیدارەیەكی لاوازمان هەیە، هیچ هاوكارییەكمان نییە، لە بەغداوە ساڵانە تەنها پێنج ملیۆن دینار نەسریەمان بۆ دێت، دەبێ ئەوەش بۆ چاكردنی ئۆتۆمبێلەكان بەكاربهێنین، ئایا ئەو بڕە پارەیە بەشی بیست دەورەیە دەكات.

* دوو خاڵی گومرك لە دەورەبەری كەركوك دانراون و قەرەباڵغییەكی زۆریش دروست بووە، لەگەڵ ئەوەشدا پۆلیسی هاتوچۆی لێ نابینرێت؟
- لە ئێستادا پۆلیسی فیدراڵی لە كەركوكەو كۆمەڵێك بازگەی داناوە، ئەو بازگانەش پێویستی بەمەفرەزەو پۆلیسی هاتوچۆیە، ئێمە دەڵێین پۆلیسمان نییەو ئەوان دەڵێن دەمانەوێت، وامان لێهاتووە بە راستی ناتوانین فریای هیچ شتێك بكەوین، سەرەڕای ئەوە رۆژانە چوار مەفرەزە بۆ دەوریە دەردەچێت، ئیسراحەتمان نەماوە، لە هەموو شوێنێك پۆلیس ئیسراحەتی هەیە، سێ رۆژ مۆڵەتی هەیە لە مانگێكدا، ئێمە ئەو مۆڵەتشمان رەفز كردۆتەوە، هەمومان دواممان فولە، بەیانی تا سەعات سێ دەوام دەكەین، سێ بۆ شەشی ئێوارەش كاردەكەین لەناو دائیرە، زۆر هیلاك و ماندووین.

* هەندێ لە ترافیك لایتەكان پۆلیسی هاتوچۆی لێ نییە هۆكاری ئەوەش كەمی پۆلیسە؟
- بەڵێ، ئەگەر پۆلیس هەبێ من حەز دەكەم ئەمشارە پڕ بكەم لە پۆلیسی هاتوچۆ، بۆ نمونە ترافیك لایتێك دوو پۆلیسی هاتوچۆی هەیە، بەیانی یەكێكیان و ئێوارە ئەوی تریان دەوام دەكات، ئەگەر یەكێك لەو پۆلیسانە نەخۆش بكەوت یاخود كەسێكی نزیكی بمرێت یا هەرحاڵەتێكی تر، ئەمە وا دەكات بۆشایی دروست بێت، پرسەی، ئەمە كێشەی ئێمەیە، زۆربەی كێشەكانیشمان نەبوونی ژمارەی پێویستی پۆلیسە. 

* دەوترێت تا سەری ساڵ پێویستە هەموو ئۆتۆمبێلە ژمارە كاتییەكان مامەڵەكانیان تەواو بكەن، ئەمە چۆنە؟
- هەر ئۆتۆمبێلێك كە ژمارە كاتی كەركوكە، ئەگەر هاتوو تا سەری ساڵ ئیجرائاتی یاسایی نەكردبێت، ئەوە ئیجرائاتی یاسایی بەرانبەر دەكرێت. 

* رووداوەكانی هاتوو لە چ ئاستێكدایە؟
- خۆشبەختانە رووداوەكان كەمن، بەڵام سەرپێچیكاران زۆرن، بە تایبەتی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێل بە شێوەی رۆنگ ساید، لەگەڵ ئەوانەی بە بێ مۆڵەتی شۆفێری ئۆتۆمبێل لێدەخوڕن.

*دوا وتەت؟
داوا لە هەموو شۆفێران دەكەم با رێز لە شارەكەی خۆمان بگرین و پابەندی رێنماییەكانی شۆفێری و هاتوچۆ بن، چونكە پابەندبوون بە رێنماییەكانی هاتوچۆ دەبێتە هۆكاری كەمبوونەوەی كارەسات، ئێمەش هەموو هەوڵێكمان دەخەینەگەڕ لە پێناو خزمەتكردنی هاوڵاتیانی خۆشەویستی شارەكان.

‌ 1217 جار بینراوه‌
10/13/2018 7:47:56 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved