»  وەرزش
زێوەر شكور: كردنەوەی هۆڵێكی لەشجوانی ئاواتی سەرەكیم بوو
ئا/ داستان كاكۆ


زێوەر شوكر شەریف، خاوەنی هۆڵی لەشجوانی لە قەزای دووبز، لەم چاوپێكەوتنەی (هەواڵ)ـدا، باس لە ژیانی وەرزشی خۆی دەكات و هاوكات دەشڵێت:” ئەو كەسانەی سەردانی هۆڵەكەمان دەكەن هەر یەكەو بۆ مەبەستێك یارییەكە دەكات”، ئاشكراشیدەكات:” هاوسەنگییەكی باشی لە نێوان یارییەكەو خوێندنكەی راگرتووە”.

* بیرۆكەی دروستكردنی هۆڵێكی لەشجوانی لە چییەوە سەرچاوەی گرت؟ 
- هەر لەسەرەتای لاویمەوە حەزو ئارەزووی ئەوەم هەبوو ڕۆژێك بتوانم ببم بەپاڵەوانێكی لەشجوانی و هۆڵێكی تایبەت بەو یارییەم هەبێت.
* چەند ساڵە خاوەن هۆڵی لەشجوانیت؟
- ئەوە بۆ ماوەی سێ ساڵە دەبێت لەگەڵ هاوڕێیەكم هۆڵێكی یاری لەشجوانیمان لە دووبز كردۆتەوە، كە لە ئێستادا  نزیكەی 45 كەس هەفتانە راهێنانی تێدا ئەنجامدەدەن .
* ئەو كەسانە كێن كە روو لە هۆڵەكەتان دەكەن؟
- ئەوكەسانە سەردانمان دەكەن بۆ مەبەستی جیاواز دێن, بەشێكیان دەیانەوێت ببنە  پاڵەوانی یاریی لەشجوانی و بەشێكیان بۆ راهێنانی تۆپی پێ ئەو یارییە دەكەنو  بەشەكەی تریشیان دەیانەوێت كێشی زیادەی جەستەیان كەم بكەنەوە.
* تائێستا بەشداری چەند پاڵەوانێتی لەشجوانیت كردووەو ئەنجامەكانت چی بونە؟
- تائێستا  بەشداری دوو پاڵەوانێتی لەشجوانیم كردووە  لەشاری كەركوك، یەكەمیان لەساڵی 2016 بوو،  بوومە یەكەم لەسەر ئاستی كێشی 60 كم ,دووەمیان لەساڵی 2018 بوو كەتوانیم پلەی دووەم دەستەبەر بكەم  لە سەرئاستی كێشی60كم .
* ئاستی یارییەكە لە كەركوك چۆن دەبینی؟
- كاتێك بەشداری پاڵەوانێتییەك  دەكەیت هیچ لایەنێك  نیە هاوكاری پێویستمان بكات، بەهەمانشێوە لەكاتی بردنەوەی پاڵەوانێتییەكەش  وەكو پێویست هاوكاری ناكرێین، ئەو بڕە پارەیەی كەلە هۆڵەكە دەستمدەكەوێت بەتەواوی بەشم ناكات و لەكاتی بەشداریكردنم  بۆ پاڵەوانێتییەك تەنها بەشی پێداویستییەكانی خۆئامادەكردن دەكات.
* وەرزش هیچ كاریگەرییەكی نەكردۆتە سەر خوێندنەكەت؟
- نەخێر لە یەك كاتدا، هەم وەرزش دەكەم و هەمیش  رۆژانە لە زانكۆ درێژە بە خوێندن دەدەم و هاوسەنگیم لە نێوان هەردوولا راگرتووە”.

‌ 785 جار بینراوه‌
10/13/2018 8:05:01 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved