نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
گەنجان بەدوای كاری سەربەخۆدا دەگەڕێن
ئا / هاوار ستار

توێژەرێك: حكومەت بەرپرسی یەكەمە لە پەرەپێدان و گرنگیدان بە بەهرەی گەنج

بەهۆی روداوە ئابوری و سیاسی و سەربازیەكانەوە گەنجان بە هەرجۆرێك بێت لە كار دابڕاون، بەڵام ئەمە گەنجانی پەكنەخستوە و بەشێك لە گەنجان هەوڵی كاری سەربەخۆیی خۆیان دەدەن گەر بە داهاتێكی كەمیش بێت.
"هەمیشە ئەوە دەوترێت گەنجان پەراوێز خراون و بێكارن بەڵام دەشبێت لەو بارەدا گەنج خۆی بدۆزێتەوە و بەردەوامبێت"، ئەمە وتەی یەكێك لەو گەنجانە خۆی كاری سەربەخۆی خۆی دەكات و ئەگەرچی دەرچووی كۆلیژێشە بۆ ماوەی چەند ساڵێكە كار بۆ خۆی دەكات.
مەریوان عەلی، تەمەن 26 ساڵ، دەرچوی زانستی كۆمپیوتەرە و شارەزاییەكی زۆرباشی لەوبوارەدا هەیە، بۆ (هەواڵ)، وتی: "گەنجی ئێستا بە گشتی كەسانی شارەزا و زیرەكیان تێدایە چونكە ئێمە میللەتێكین هەمو بوارەكان تاقیدەكەینەوە، بەڵام كێشەكە لەوەدایە لە هیچ كام لەو بوارانە خۆمان نابینینەوە و نازانین چی هەڵببژێرین"، ئەوەشیخستەروو:"كەمتەرخەمی گەنجان بۆ دوو هۆكار دەگەڕێنەمەوە كە یەكەمیان: ئێمە نازانین خۆمان بدۆزینەوە، دووەمیش: هەر بوارێك لەوانەی هەڵی دەبژێرین سەرچاوەی ماددی نییە و پارە هەمو قۆرخكراوە بۆیە بە زوویی دەستبەرداری دەبین".
مەریوان ئاماژەی بەوەشدا: "ئێمە دەبێت هەوڵی كاری تاكەكەسی خۆمان هەبێت، هەمیشە ئەوە دەوترێت گەنجان پەراوێز خراون و بێكارن بەڵام دەشبێت لەو بارەدا گەنج خۆی بدۆزێتەوە و بەردەوامبێت و من چەند ساڵێكە پشت بەخۆم دەبەستم و هاوكاری خانەوادەكەشم دەكەم".
گەنجێكی تر بە ناوی هیوا ئەحمەد تەمەن 23 ساڵ باسی لەوەكرد: "گەنجی كورد هەریەكە و خەونێكی گەورەمان هەیە و هەریەكەش بەهرە و توانایەكمان هەیە بۆیە دەبێت پەرەی پێبدەین و تواناكانمان وەدەرخەین تا كاری سەربەخۆی خۆمان هەبێت كە ئەویش لە روی مادی و مەعنەویشەوە باشە و لەبارودۆخەكە بەردەوام دەبین".
هەر بە بۆچونی ئەو گەنجە، گەنجانی كورد بە ئێستاشەوە كەسانی زۆر زیرەك و بە توانای تێدایە بەڵام نە هەوڵیان داوە خۆیان بسەلمێنن و نە جێیەكیش هەیە ئەوان دەربخات، بەڵام لەگەڵ ئەوەش گەنج هەیە چاوەڕێی دەستی كەس و هیچ لایەك و حكومەتیش ناكات و خاوەنی كاری خۆیەتی چ كارەكە گەورەبێت یان بچوك ئەو بەردەوامی داوە و ژیانی خۆی كردوە.
لای خۆشیەوە تێوژەرێكی دەروونیش رایدەگەیەنێت" گەر كەسیش نەبێت پشتگیری لە خەون و هەوڵەكانی گەنج بكات ئەوا دەبێت گەنج خۆی هەوڵی بۆ بدات و بەدەستی بهێنێت".
یوسف محەمەد، توێژەری دەروونی بۆ (هەوال)، رایگەیاند:"ئەوەی خەون و هەوڵەكانی گەنجان لەناودەبات ناكرێت بڵێین خۆیانن، بەڵام خۆشیان دەستیان لەسەرنەكەوتنی خۆیاندا هەیە، چونكە مرۆڤ بە تەنها هیچی پێناكرێت بەڵكو پشتگیری دەوێت"، ئەوەشیخستەروو:"حكومەت بەرپرسی یەكەمە لە پەرەپێدان و گرنگی دان بە بەهرەی گەنج چونكە بە هۆی گەنجەوە وڵات پێشدەكەوێت و كارگە و شوێنی زەبەلاح دروست دەبێت، بەڵام حكومەتی ئێمە بە هۆی كۆمپانیای بیانی و سەرقاڵی بە نەوت و گیرفانی خۆیانەوە گەنجیان پەراوێز خستوە".
یوسف محەمەد ئەوەشیخستەروو:"هەمیشە دەوترێت لەم وڵاتە كەسێك ویستی ببێتە نمونە دەبێت سەرچاوەیەكی دارایی بەهێز بدۆزێتەوە، ئەمە تا رادەیەك راستە و بەڵام كەسیش هەیە خۆی خۆی سەردەخات و بۆیە نابێت چاوەڕێی سەرچاوەی دارایی بیت خۆت ببە سەرچاوە بۆ دارایی ئەوانی تر، هەربۆیە زۆر گرنگە پەرە بە توانا و خەونەكانی گەنج لەلایەن خودی گەنجەوە بدرێت و چاوەڕێی دەستی كەس نەكات".




‌ 139 جار بینراوه‌
10/13/2018 8:07:46 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved