»  چز
مەسعود بارزانی لە پیشانگای نێودەوڵەتی كتێب، كتێبی پەندەكانی پیرەمێردی كڕی، خۆزگە پێش ریفراندۆم و (16)ـی ئۆكتۆبەر دەیكڕی


* مەسعود بارزانی لە پیشانگای نێودەوڵەتی كتێب، كتێبی پەندەكانی پیرەمێردی كڕی، خۆزگە پێش ریفراندۆم و (16)ـی ئۆكتۆبەر دەیكڕی!!
 * بۆ فێستڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی یەك هونەرمەندی كەركوك بانگهێشت نەكراوە، بەتەواوی دەستیان لە كەركوك ششتووە، بەڵام پێیان عەیبە ئاشكرای بكەن!!
* بزووتنەوەكەی یەك كورسی نەهێناوە، تاقە پەرلەمانتارەكەی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: بزووتنەوە كورسی تەزویری ناوێت.. یااااع ترشە!!
* كەناڵی رووداو بە حەسرەتەوە دەڵێت: (350) ملیار دۆلار لە پارەی نەوتی لیبیا دیارنییە. (رەنگە ئەوانیش دوو كەناڵی نەوتاوییان پێ دامەزراندبێت)!!
* بەهۆی گومركەكەوە بەردەم مزگەوتەكەی گوندی كەڵوڕی سەر رێگەی كەركوك - هەولێر كرا بە دوكان.. (العمل عبادە) !!
* هەندێك كوردی بەناو خەمخۆری كەركوك زیاتر لە عەرەب و توركانە توندڕەوەكان قەڵسن بە داواكردنی مافی كەركوكییەكان و هەوڵی داخستنی خاڵە گومركییەكان و نەمانی حوكمی عەسكەر لە شارەكە ... ئاخر دوای ئەوە بێ ئیش دەبنەوە!!

‌ 664 جار بینراوه‌
10/13/2018 8:13:56 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved