نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کاتژمێر یازدە
پارتی بە پاسێكی توركی دەگەڕێتەوە كەركوك
شوان داودى



هەفتەی رابردوو پێشكەوتنی بەرچاو لە گفتوگۆی نێوان پێكهاتەكانی كەركوك بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شارەكە هاتە كایەوە، ئەم پێشكەوتنانەش لە راگەیاندنەكان دەنگی دایەوە، هاوكات هەر لەو هەفتەیەدا یەكەمین ساڵوەگەڕی رووداوەكانی (16)ـی ئۆكتۆبەری شووم بوو، هەر بۆیە نەیارانی كەركوك و ئەو هێزانەی بە نەفەسی تۆڵەكردنەوە لە كەركوكییەكان كاردەكەن، ئەو دەرفەتەیان قۆستەوە بۆ لێدانی ئەو رێككەوتنانەی كە لە نێوان پێكهاتەكاندا لە ئارادایەو هەموو هەوڵەكانیان خستەگەڕ بۆ ئاستەنگ دروستكردن و لەمپەر خستنە پێش گفتوگۆكان.
ئاشكرایە پاراتی دیموكراتی كوردستان ماوەی ساڵێكە كەركوكی جێهێشتووەو (جگە لە ئاراستەكردنی هەوادارانی بەدەنگدان بە ژمارەیەك كاندیدی نزیك لە پارتی لە ناو لیستی كۆتاكان)، بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی 12ی مایسی رابردووی نەكرد بەو بیانووەی كەركوك شارێكی داگیركراوە لە كاتێكدا لەگەڵ داگیركەرەكاندا سەرقاڵی تەوافوقات و رێككەوتن و هاوبەشی كردنن لە بەغداو لە ماوەی ئەو ساڵەدا رێگری كردووە لەوەی لیستی برایەتی كە زۆرینەی ئەنجومەنی پارێزگای هەیە كۆبوونەوە گرێ بدات بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە كە یەكێتی لەگەڵ پێكهاتەكانی تردا لە رێككەوتن نزیك بۆتەوە، لەو هەفتەیەدا پارتی بە خشكەیی دەستی بە گەڕانەوەی بەڕێوەبەرەكانی كرد لە شارەكە.
دوای ئەوەش كە بێئومێد بوو لەوەی كە چیتر یەكێتی چاوەڕێی ناكات و ئەو دانوستانانە راناگرێت و ناكشێتەوە، هەوڵی ئەوەی داوە لە رێگەی توركیاوە ئاستەنگ بۆ پرۆسەكە دروست بكات، هەر بەو بۆنەیەوە چوارشەممەی رابردوو 17ی ئۆكتۆبەر لەسەر داوای پارتی و بە نێوەندگیری توركیا، وەفدێكی بەرەی توركمانی بەسەرۆكایەتی ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەكە سەردانی بارزانی دەكەن بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسە.
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هیچ كات لاری نەبووە لە بەشداری پێكردنی پارتی و ماوەی ساڵێكە چاوەڕوانی پارتییە بۆ هاتنە پێش، بەڵام خۆی نەهاتووە، ئێستاش بۆ بەشداری پێكردنی پارتی لە ئیدارەدانی شارەكە لاری نییە بە پێی قەبارەی خۆی، بەڵام خۆشتر بوو هاتنەوەی برادەرانی پارتی بۆ شاری كەركوك و  بەشداریكردنی لە پرۆسەی سیاسی شارەكە لە رێگەی تەوافوقی كوردی و لیستی برایەتی نێو ئەنجومەنی پارێزگەوە بوایە، نەك لە رێگەی توركیاو بەرەی توركمانییەوە، كە گومان لای خەڵكی كەركوك لە تەوقیت و مەرامی گەڕانەوەكەیان دروست دەكات.
‌ 473 جار بینراوه‌
10/19/2018 11:09:01 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved