نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
پرسی كڕینی نەوتی داعش سەر هەڵدەداتەوە


لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا پرسی مامەڵەكردن بە نەوتی ژێر دەسەڵاتی داعش و مامەڵەی لەگەڵ ئەو ریكخراوەدا لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و ئەمریكا جوڵێنراو چەندین بڕیار و رێوشوێنگرتنەبەر لە هەلویر و بەغداو واشنتۆن ئەنجامدرا.
هەفتەی رابردوو ئاسایشی هەرێم و هێزێكی تایبەتی عێراقی و ئەمریكی، بارەگای كۆمپانیای (محمد الراوی) بۆ گۆڕینەوەی دراو دەپشكنن و هەر كەسێك پەیوەندی بە كۆمپانیاكەوە كردبێت دەستگیركراوە، ئەوەی جێگەی سەرنجە وێڕای دەركردنی بەیاننامەیەكی ئەمریكی سەبارەت بەو بابەتە، بەڵام زۆربەی دەزگاكانی راگەیاندنی عێراق و كەناڵە ئاسمانییەكان ئەو هەواڵەیان پەردەپۆشكرد، جگە لە یەك دوو كەناڵ و هەندێك ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی هەواڵەكەیان بڵاوكردەوە وێڕای گرنگی تێكڕای هەواڵەكە پەراوێزخرا، بەڵام كەناڵە عەرەبییەكان رۆشنایی زیاتر دەخەنەسەری و بە وردەكارییەوە باسی دەكەن.
بەپێی زانیارییەكان چەند دەستێكی شاراوە هەن بۆ شاردنەوەی هەواڵەكە و بەرتەسكردنی بەوەی دەبێتە رێكارێك بۆ دیزە بە دەرخۆنەكردنی بابەتەكە، بەڵام ئەوەیان بیر نەبوو لێكۆڵینەوەكان دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمریكاو عێراق و ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەشداری تێدا دەكەن، دواتر هێزەكانی ئاسایشی كوردستان رایانگەیاند:” كە چەندین ئەفسەری كوردیان دەستگیركردووە كە رێگەخۆشكەر بوونە بۆ بە قاچاخ بردنی نەوت و تێوەگلانیان بە رێگە خۆشكردن بۆ بارهەڵگرەكان بۆ باركردن و رەوانەكردنی نەوت لە ناوچەكانی دەسەڵاتی داعشەوە لە ساڵانی(2014-2015)و ناوەكان لە كۆمپیوتەری كۆمپانیای راوی ئاشكرا كراون ، چونكە بڕە پارەی زۆر دراوەتە ئەفسەرەكان و هێزە ئەمنییەكانی كوردستان لە هەرێم، بەڵام ئەو كەسەی هەموو ئەو كارو پرۆسانەی رێكدەخست و بۆ بانكی هەولێری بازرگانی ئاسانكاری دەكرد.
محەمەد سەعدی سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی بانكەكە كەسێكی نزیك لە خودی مەسعود بارزانی و خانەوادەكەی بەتایبەت مەسرور بارزانی، ناوبراو كاروباری بەشێكی گەورەی دارایی بەڕێوەدەبردو بۆ بنەماڵەی بارزانی، (وەفید وائیلی) ناسراوە بە بەوەی ترانزێتی دراوی قورسی دەرەكی دەكات و خاوەن ئەزموونێكی زۆرە و پێشتر لە كۆمپانیای (محمد سعید ) لە ساڵحیەی بەغدا كاری كردووە، ئەو دەمەی محەمەد سەعید لەگەڵ بانكی هەولێر مامەڵەی دەكرد سەردەمی كرانەوەی بانكەكە بووە لە ساڵی2014 بەتایبەت لە كاتی كۆنترۆڵكردنی شارەكانی موسڵ و دەوروبەری داعش رێگەی بازرگانیكردنی بە نەوت كردووە لە رێگەی بازرگانەكوردەكان كە نەوتیان دەكڕی  دواتر بە بازرگانە توركییەكانیان دەفرۆشتەوە، بەڵام پێدانی پارەكە بە كاش دەبوو، چونكە داعش كاری بە ترانزێتی بانكی نەدەكرد، هەربۆیە نوسینگەی ترانزێتی دراو لە هەولێر كرایەوەو پەیوەندی راستەوخۆی بە بانكەكانی توركیاو دووبەیەوە هەبووەو پارەكەی بە كاش رادەستی بازرگانە داعشەكان دەكرد بە وەرگرتنی (15-20%)ـی ترانزێتی بانكی،واتە هەر دە هەزار دۆلار بە هەشت هەزارو پێنج سەد یاخود هەشت هەزار دۆلار دەگۆڕدرا.
جێی باسە داعش نەوتی بە نرخێكی زۆر كەم و هەرزان فرۆش دەكرد، كە نرخی هەر بەرمیلێك لە نێوان(4-5) دۆلار بوو لە كاتێكدا نرخی جیهانی نەوت لە نێوان(30-35)دۆلار بوو لە ساڵی 2014،بەمشێوەیە بانكی هەولێر كەوتە جوڵەو بووە مایەی ململانێی كۆمپانیاكان و هەر بۆیە كۆمپانیاكانی (حەنیفە، سلسلە الژهب و الراوی) كە هەفتەی پێشوو دەستگیركران و چەندین كۆمپانیای تر هەر هەموویان دەستبەسەركران و پارەكەیان لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكی و بانكی ناوەندییەوە راگیران، ساڵی 2015 لەلایەن بانكی عێراقیەوە بانكی هەولێر رێگری لێكراو رێگەنەدرا مامەڵە بە چێكی قورسی دۆلارەوە بكات، چونكە بە گومان بوون لە بانكی ناوبراوو لە شێوەی مامەڵەو حەواڵە داراییەكان، دواتر بە ماوەیەكی كەم بە هۆی چەند لایەنێكی بانكی تایبەتەوە كە سودیان لە بانكی هەولێر دەبینی پاكسازییان بۆ كردنەوەی بانكەكە كرد، چونكە وەرگرتنی قازانج لە حەواڵەكردنی هەر دەفتەرە دۆلارێك (1500-2000) دۆلار دەبوو.

بانكی هەولێر ئەو توانا داراییەی لە كوێ هێناوە؟!
محەمەد سەعدی خاوەن بانكی هەولێرو ئەو كوردەی پەنجەی شایەتمانی بۆئاماژە دەكەن، كە فریو دەرەو چەندین ساختەی لەسەر موڵك و ماڵی حكومەت و گۆڕینی قەواڵەو پسوولەی گەورە كردووەو بە هەموو تینێكەوە پشتگیری خانەوادەی بارزانی دەكات و سپۆنسەری چەندین ئاهەنگی میللی بۆ حزبەكەی كردووە بە تایبەت ئاهەنگەكانی پێش ریفراندۆم، هەروەك لە شاشەكانەوە بە ئاشكرا لەلایەن ئەو بانكەوە سپۆنسەری دەكرا، ئەم ریكلامانە لە ساڵانی (2017-2017) لەسەر شاشەكانەوە دەنوسران، ئەوسا كەس ورتەی لێوە نەدەهات و جوڵەی لەمەڕ ئەو بابەتە نەدەكرد، بەڵام ئەمركییەكان فایلیان هەڵدایەوەو داوای پرسەی تایبەتیان كردو بەو هۆیەوە چەندین كەسیان دەستگیركرد، بەتایبەتی ئەوانەی مامەڵە بە ترانزێتی دراوی قورس دەكەن و پارەی كاشیان بۆ داعش دەستەبەردەكرد، جگە لە چەند كەسانێكی گەورە كە ناكرێت لەم وتارەدا باسیان بكەین، چونكە مەسەلەكە دوورو درێژو پێكدا ئاڵاوە، بابەتی ئێمەش لێرەدا تایبەتە بەو پارە زۆرەی لە رێگەی ترانزێتەوە بە كاش دەدرایە داعش لە رێگەی كۆمپانیای (حەنیفە)وە ، ئامانجیش لەم كارە سیاسیی نەبووە بەڵكو زیاتر چاوچنۆكی بووەو ئەمەش لە رێگەی بانكی هەولێرەوە دوای ماوەیەك پشتڕاست دەكرێتەوە.
هەفتەی رابردووش وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكی سزای بەسەر چەندین كۆمپانیبای بازرگانی و دارایی سەپاند كە لە عێراق بارەگایان هەیەو لە پاڵپشتیكردنی داعشی توندڕەو تێوەگلاون.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا لە نوسینگەی چاودێری بانكە بیانییەكانەوە رایگەیاند:” سزای بەسەر كۆمپانیای دارایی و حەواڵەی پارە(افاق دبی) سەپاند، چونكە پارەی لەبەرژەوەندی داعش لە سوریاو عێراق خەرج دەكردو پاڵپشتنی دارایی و تەكنەلۆجی و خزمەتگوزاری تری تیرۆرستانی دەكرد.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە:” (افاق دبی) بەشێكە لە تۆڕی بەربڵاوی جیهانی دارایی تایبەت بۆ داعش تەرخان دەكات و كارئاسانی بۆ مامەڵەكردن بە دراوی بیانی بۆ تیرۆریستان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات”.

‌ 292 جار بینراوه‌
10/19/2018 11:13:10 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved