نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
 تاكو ئێستا پۆستی پارێزگاری كەركوك یەكلا نەبۆتەوە


تاكو ئێستا پۆستی پارێزگاری كەركوك یەكلا نەبۆتەوە، بەوتەی ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنی پارێزگاش ، توركمان پەشیمان نەبۆتەوە لە دانیشتنەكە، دەشڵێت:”كە توركمان داوای پۆستی پارێزگار دەكەن تەنها بیانووەو هیچی دیكە”. 
ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو نوسراوانەی بڵاودەكرێنەوە بەناوی توركمانەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك بەشێوەیەكی رەسمی بەدەستی ئێمە نەگەیشتووە”، ئەوەشیخستەڕوو:”بەرەی توركمانی لەوە تێگەیشتووە كە پۆستی پارێزگار مافی ئەوان نیەو ئەگەر داواشی بكەن ئەوە بیانویەكەو هیچی دیكە”. 
بەوتەی ئەو ئەندامەی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، تا ئێستا توركمان بەهیچ شێویەك بەرەسمی هیچ نوسراوێكیان بۆ نەناردووین تاوەكو ئێمەش بەرەسمی وەڵامیان بدەینەوە، هەروەها باسی لەوەشكرد:”توركمان لەسەر دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگاو بەشداریكردنیان پەشیمان نەبونەتەوە، بەڵكو تەنها چەند داواكاریەكیان هەیە كە لە ئێستادا لە گفتوگۆداین”. 
ئەحمەد عەسكەری ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بەهیچ شێوەیەك لە پۆستی پارێزگار خۆشنابین، چونكە ئەوە مافی كوردەو حەقێكی دەستوری و هەڵبژاردنە”، وتیشی:”بۆ پۆستەكانی دیكە جێگای گفتوگۆیە”. 
ئەندامەكەی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، راشیگەیاند:”بەهیچ شێوەیەك دەسەڵاتەكانی پارێزگار كەمناكرێتەوە وەك ئەوەی باسیدەكەن، چونكە ئەوە مافێكی دەستورییە”، وتیشی:”بەڵام ئەگەر سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دیاریبكات ئەوە دەسەڵاتی بەسەر سەرجەم شتەكانەوە نابێت”.

‌ 351 جار بینراوه‌
10/19/2018 11:17:18 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved