نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
كورد پێنج لیژنەی پەرلەمانیی بەردەكەوێت


لە كۆی 27 لیژنەی پەرلەمان تەنها 5 سەرۆكایەتی لیژنە بەر كورد دەكەوێت، پەرلەمانتارێكی یەكێتیش رایدەگەیەنێت:”وەكو یەكێتی داوای سەرۆكایەتی 3 لیژنەمان كردوە”. 
جەمال شكور، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی نیشیتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”وەكو یەكێتی داوای سێ سەرۆكایەتی لیژنەمان كردووە لە كۆی سەرۆكایەتی ئەو 5 لیژنەیەی كە پشكی كوردە لە پەرلەمانی عێراق”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئێمە 18 پەرلەمانتارین و هەوڵی ئەوە ئەدەین لە كۆی ئەو 27 لیژنەیە لە نێو سەرجەم لیژنە گرنگەكان بین كە پەیوندی زیاتریان بە كەركوك و كوردستانەوە هەیە”. 
بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئێستادا گفتوگۆكان بەردەوامیان هەیە لەسەر دیاریكردنی كەسەكان بۆ لیژنەكان و ئێمە كەسانی شیاو و شارەزاو پسپۆر بۆ لیژنە تایبەتمەندەكان دیاری ئەكەین، باسی لەوەشكرد:”جگە لە سەرۆكی لیژنەكان داوای ژمارەیەك بریاردەر و جێگری سەرۆكی لیژنەكانمان كردووە”، وتیشی:”لەگەڵ فراكسیۆنە كوردیەكانی دیكە هەوڵ ئەدەین لەسەرجەم 27 لیژنەكەبین”. 
جەمال شكور، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بۆ ئێمە گرنگە كە چەند لیژنەیەكی وەكو دارایی و یاسایی و نەوت و وزە و پەروەردە و كشتوكاڵ و ئەو لیژنانەی دیكەی كە پەیوەندی بە كەركوك بەتایبەت و كوردستان بەگشتیەوە هەیە وەربگرین”. 
 

‌ 338 جار بینراوه‌
10/19/2018 11:18:31 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved