نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
یەكێتی ژوورێكی عەمەلیات بۆ یەكە ئیداری و ئەمنییەكانی كەركوك پێكدێنێت


یەكێتی نیشیتمانی كوردستان لە كەركوك، ژوورێكی عەمەلیات بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان و رێگریكردن لە خروقات و سەرپێچییەكانی ئیدارەی شارەكە دادەنێت، لێپرسراوێكی یەكێتیش لە شارەكە رایدەگەیەنێت:” رێگری لە هەر هەوڵێكی نایاسایی دەكەین”. 
یاسین عەزەدین، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشیتمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”وەكو مەڵبەندی كەركوك ژوورێكی عەمەلیات بۆ سەرجەم یەكە ئیداری و ئەمنییەكان پێكهێناوە بەمەبەستی خزمەتكردنی هاوڵاتیان”، ئەوەشیخستەڕوو:” بەتوندی وەڵامی ئەو كەس و لایەنەنانە دەدەینەوە كە لە بەڕێوبەرایەتییەكانی شارەكە سەرپێچی یان غەدر بەرانبەر هاوڵاتی و فەرمانبەری كورد دەكەن”. 
بەوتەی ئەو جێگرەی لێرسراوی مەڵبەندی كەركوكی (ی ن ك)، چەند جارێك پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك و وەزیرەكانیشمان ئاگاداركردۆتەوە كە لەوەی كورد لە (65%) زیاتری شارەكە پێكدەهێنێت بۆیە ناكرێت بە ئارەزووی خۆیان بەڕێوەبەرە كوردەكان بگۆڕن، باسی لەوەشكرد:”ئێمە داوای هاوبەشیمان كردووە بۆ دابەشكردنی پۆستەكان كە بەلانی كەمەوە پێویستە نیوەی پۆستەكان لەلای كورد بێت”. 
یاسین عەزەدین، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بەهۆی ئەو سەرپێچییانەی بەرانبەر هاوڵاتیان دەكرێت دەتوانن سەردانی ئەو ژوورە بكەن بۆ ئەوەی ببینە پارێزەری راستەقینەیان و رێگری بكەین لە هەر هەوڵێكی نایاسایی كە بەرانبەریان دەكرێت”، وتیشی:”ئێمە داكۆكیاری ئەوان دەبین و رێگە نادەین بەهەر بیانوویەكەوە غەدریان لێبكرێت و لە یەكە ئیدارییەكانیش سەرپێچی بكرێت”. 

‌ 509 جار بینراوه‌
10/19/2018 11:20:21 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved