»  کوردستان
پۆلیسی فیدراڵی رێگای هاتوچۆی چەند گوندێكی كەركوك دادەخات


رۆژی چوارشەممەی رابردوو 17/10/2018 پۆلیسی فیدراڵی عێراق بە بیانووی رێگریكردن لەو ئۆتۆمبێلانەی كە بە شێوەی قاچاغ لە خاڵی گومركی (كەركوك- هەولێر) بەرەو شاری كەركوك دەچن، رێگایەكی سەرەكی لە گوندی كەڵوڕ بە خۆڵ داخست، كە ئەو رێگایە چەند گوندێك بە یەكەوە دەبەستێتەوەو تا رۆژی پێنجشەممەش نەكرابوەوە.
داخستنی ئەو رێگایە گرفتێكی سەرەكی بۆ دانیشتوانی گوندی گۆڵدەرەی بچوك دروستكردووە، لەبەر ئەوەی تاكە رێگایە پێیدا هاتوچۆدەكەن و رۆژانە جگە لە كارو بژێوی ژیانی نزیكەی (15) خوێندكاریان لە هەردوو خوێندنگەی سەرەتایی و دواناوەندی كەڵوڕ دەخوێنن، ئەمە جگە لەوەی كۆمەڵێك جوتیاری سنورەكە كە كاریان كشتوكاڵە بەو رێگەیەدا هاتوچۆدەكەن و بەرهەمەكانیان دەگەیەننە شاری كەركوك.
لەو بارەیەوە، سوهێل شەریف، لێپرسراوی كۆمیتەی (28)ـی رێكخستنی كانی دومەڵانی (ی.ن.ك) بۆ (هەواڵ) وتی:” سەرووی خۆمان و لایەنە پەیوەندارەكانمان لەو كێشەیە ئاگاداركردۆتەوە بۆ ئەوەی كاری جدی بۆچارەسەركردنی بكرێت”.
لێپرسراوی كۆمیتەی (28)ـی رێكخستنی كانی دومەڵان وتیشی:” بەربەست دروستكردن لەسەر ئەو رێگەیە ئاستەنگ بۆ گوندنشینان و جوتیاران و خوێندكارانی سنورەكە دروستدەكات، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا، لەبەر ئەوەی تاكە رێگەیە بۆ هاتوچۆی نێوان چەند گوندێك و دواتر گەیشتن بە رێگەی سەرەكی شاری كەركوك”.

‌ 920 جار بینراوه‌
10/19/2018 11:21:56 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved