نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
كاتێك میدیا دەڕشێتەوە!
بورهان حاجی سلێمان


لەگەڵ یادكردنەوەی هەر روداو و كارەساتێكی نەتەوەیی و نیشتمانی، راگەیاندنی زۆربەی حیزبە كوردییەكان بە راگەیاندنی رەسمی و راگەیاندنی سێبەرەوە، بەو حیزبانەی راستەوخۆ پەیوەندییان  بە پرسەكەوە هەیەو  ئەوانەشی پەیوەندییان پێوە نییە، بە موعارەزەو موالاتەوە، لە هەموو مۆڕاڵ و پرەنسیپ و بنەماكانی راگەیاندنێكی بەرپرس و پیشەگەر دادەماڵرێن و رووی راستەقینەی بوغزو كینەی حیزبی كۆمەككاریان نیشاندەدەن و ململانێیەكی سیاسی قێزەون بۆ ناو ماڵەكانی تاك بە تاكی كۆمەڵگەی كوردی دەگوازنەوە.
ئەوەی لەسەروبەندی یەكەمین ساڵیادی رووداوەكانی (16)ـی ئۆكتۆبەردا لە میدیای كوردی بینرا، نەك جێگەی نیگەرانی، بەڵكو مایەی شەرمەزاریش بوو بۆ توێژی رۆژنامەنووسان و راگەیاندنكاران، شاشەی تەلەفزیۆنی وەگەڕخراو بەپارەو نەوتی میللەت بوو بە زبڵدانێكی گەورەو بۆنی پیسی تەخوین و پەردەپۆشكردنی شكستییەكانی مرۆڤی كاس دەكرد.. ئەو میدیایانە لە بری كۆڵینەوە لە هۆكاری كارەساتەكان و ساڕێژكردنی برینەكان پاساویان بۆ هەڵەو كەللەڕەقی سەركردەكانیان دەهێنایەوەو برینەكانی جەستەی نیشتمانیان دەكولاندەوە.
رەنگە لەناو زۆربەی ئەو راگەیاندنەدا (لەگەڵ سەرجەم تێبینییەكانم لەسەری)، میدیای یەكێتی لەوانی تر باشتر بووبێت، چونكە هیچ پلانێكی ئیعلامی بۆ بۆنەكە ئامادەنەكردبوو، بەڵكو چاوەڕێی ئەوەبوو بزانێت میدیای بەرانبەر لەو رۆژەدا چۆن كاردەكات، ئەوجا ئەمیش تۆڵە بە تۆڵەی لەگەڵدا بكات!! كە ئەمەش ئەوەندەی كاردانەوەیە ئەوەندە پرەنسیپی كارو ئاراستە نییە.
من پێم سەیرە هەر ئەو میدیایانە سبەی كە دەستی سەركردەكانیان لەناو دەستی ئەوانە دەبینن كە ئێستا بە خیانەت ناوی دەبەن، چۆن دەتوانن باسی یەكڕیزی نێو ماڵی كوردو گرنگی رێكەوتنەكانیان بۆ وەرگری كوردی بكەن؟!
لە غیابی بەربەستەی ئەخلاقی و دامودەزگای كاریگەرو هێزی سەپێنەری یاساو رێساكاندا، ئێستا راگەیاندنی كوردی، جگە لە بەشێكی سەرەكی لەم فەوزا نیشتمانی و نەتەوەیی ئینسانیەی هەرێمدا هیچی دیكە نییە، میدیایەك هیچی پێ نەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و وروژاندنی بابەتیانەی پرسەكان جگە لە قووڵكردنەوەی زامەكان و خۆشكردنی ئاگرەكان.. میدیایەك نەتوانێ زمانی گوتاری خۆی لەگەڵ راگەیاندنی حیزبی كۆمەككاریدا تۆزقاڵێك جودابكاتەوە.. میدیایەك بەتەواوی و لە پڕێكدا لەگەڵ سیاسەتی حیزبەكەی (180) پلە ئاراستەو زمان و رەنگ و دەنگی بگۆڕێت، بە هیچ شێوەیەك چاوەڕێی لێ ناكرێت وەكو دەسەڵاتی چوارەم گۆڕانكاری ئەرێنی لە كۆمەڵگەدا دروست بكات، چونكە كاتێك میدیا دەڕشێتەوە، مرۆڤەكان پشتی تێدەكەن!


‌ 678 جار بینراوه‌
10/19/2018 11:23:43 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved