»  کوردستان
پارتی داننان بە (كۆمۆ) و یەكێتی ئاسایی كردنەوەی كەركوكی دەوێت


پارتی و یەكێتی لاپەڕەی كاریان پێشكەش بە راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق پێشكەش دەكەن و پارتی داوای گواستنەوەی نەوتی هاڤاناو بایی حەسەن دەكات و یەكێتیش ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك دەكاتە پێشمەرج و پشكی كوردیش 4 وەزارەتە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی رۆژنامەی (هەواڵ) كەوتووە: “ لە لاپەڕەی كاریدا پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لە عادل عەبدولمەهدی راسپێردراوی پێكهێنانی حكومەتی عێراقی كردووە؛ نەوتی كێڵگەكانی هاڤاناو بایی حەسەن بە سەرپەرشتی كۆمپانیای عێراقی (سۆمۆ) لە رێگەی هێڵەكانی هەرێمی كوردستانەوە بگوازرێتەوە بۆ توركیا”.
سەرچاوەكە وتیشی “داوكارییەكی دیكەی پارتی ئەوەیە لە حاڵەتی دامەزراندنی كۆمپانیای كوردستانی (كۆمۆ)دا حكومەتی ئایندەی عێراق دانی پێدابنێت و رێگەی پێبدات نەوت بگوازێتەوە”.
هاوكات یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش داوایەكی (9) خاڵی ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی كردووەو تیایدا داوای ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و گێڕانەوەی دەسەڵاتی مەدەنی بۆ شارەكەو پرسی یەكلاییكردنەوەی پۆستی پارێزگای كردووە. 
هەر بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی (هەواڵ) پشكی كورد لە كابینەی نوێدا (4) وەزارەتە، لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك بە (هەواڵ)ی راگەیاند” پۆستە وەزاریەكان ئەگەر لە كۆی وەزارەتەكانی كابینەی نوێ (4) وەزارەت بەر كورد بكەوێت ئەوە یەكێتی داوای (2) وەزارەت ئەكەن بەڵام ئەگەر (3) وەزارەت بێت ئەوە وەزارەتێكیان بەردەكەوێت وئامادەشە وەزارەتە سیادییەكە بدرێت بە پارتی، لەبەرانبەردا پارتی داوای هەر (4) وەزارەتەكە دەكات”.
سەبارەت بە كاندیدەكانیش سەرچاوەكە وتی “تا ئێستا بەفەرمی دەستنیشان نەكراوە كە چ وەزارەتێك بۆ كورد دەبێت، بەڵام خالید شوانی كاندیدی یەكێتییە بۆ وەرگرتنی وەزارەت “.

‌ 1723 جار بینراوه‌
10/19/2018 11:35:33 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved