نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
چیمەنكردنی یاریگای ئۆڵۆمپی كەركوك بەرەو تەواو بوون دەچێت


یاریگای  ئۆڵۆمپی كەركوكی نێودەوڵەتی  هەنگاوەكانی نۆژەنكردنەوە بەرەو كۆتایی دەڕوات و ئەندازیاری جێبەجێكاری  پرۆژەكەش دەڵێت:” تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەكمان پێنەدراوە و گەر وا بڕوات ناچار دەبین كارەكان ڕابگرین”.
ئەندازیار قانع ئیبراهیم، ئەندازیاری جێبەجێكاری  كۆمپانیای (ئاڤا سپۆر) سەبارەت بە بەڕێوەچوونی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی یاریگای ئۆڵۆمپی كەركوك  بۆ (هەواڵ) وتی:”  لە ئێستادا كاری چیمەنكردنی  یاریگاكە دەستی پێكردووەو  تا 10 رۆژی تر دەخایەنێت “. 
هەروەها وتیشی: “ چیمەنكردنەكە بەشێكی بچوكی پرۆژەكەیە كە بریتییە لە سەرگرتنی شوێنی دانیشتنی هاندەر و vipو تارتانكردنی تراكی یاریگاكەو دانانی شاشەی ئەلیكترۆنی”.
ئەندازیار قانیع ئیبراهیم، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” گرفتی سەرەكی كە روبەڕویان دەبێتەوە  پێنەدانی بودجەی پرۆژەكەیە  چ پارەكەی پێشوو یانە ئەوەی وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق بەڵێنی دابین كردنی پێدابوون “.
ئەندازیاری جێبەجێكاری پرۆژەكە ئەوەشیخستەڕوو: “ لە دوای سەردانیكردنی وەزیرو بڕیاری دەست بە كاركردنەوە وەكو كۆمپانیای جێبەجێكار نزیكەی دوو ملیار دیناریان خەرج كردووە جگە لە  هەشت ملیار دیناری پێشووتر كە لە ئەستوویاندا مابوو و تا ئێستا هیچیان بۆ خەرج نەكراوە “. 
 لە كۆتایی لێدوانەكەیدا ئەو ئەندازیارە وتیشی:” ئێمە دەتوانین تا هەفتەیەكی تر بەردەوام بین گەر بوودجەی تەرخان كراو یان پێشینەمان نەدرێتی ئەوا ناچار دەبین لە كاركردن بووەستین و هۆكارەكەش وەزارەتەكانی تری پەیوەندیدارە، چونكە وەزیری لاوان و وەرزش خودی خۆی بە دوای راییكردنی كارەكان دەكەوێت “.


‌ 452 جار بینراوه‌
10/20/2018 12:22:26 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved