»  وەرزش
گازی باكور سود لە یارییە دۆستانەكان وەردەگرێت


هەفتەی داهاتوو یارییەكانی وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی یانە پلە نایابەكانی كوردستان دەستپێدەكات  و سەرپەرشتیاری  تۆپی پێی یانەی گازی باكور دەڵێت:” ئامادەكارییەكانمان دواكەوتووە.
تەیمور محەمەد، سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی گازی باكور سەبارەت بە ئامادەكارییەكانیان بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان بۆ (هەواڵ) وتی :”  بە هۆی نەبوونی بودجەی پێویست ئامادەكارییەكانمان بۆ خولی نایابی كوردستان دوا كەوت و لە ئاستی پێویستەدا نەبوو “.  
 هەروەها وتی:” لە ماوەی رابردوودا  چەند یارییەكی دۆستانەو ئامادەكاریمان ئەنجامدا بۆ بە ئاگابوون  لەكەموكوڕی و ئامادەیی یاریزانەكان و تا رادەیەكی زۆر ئاشنابووین بە كەموكوڕییەكانمان لە ریزی پێكهاتەی  تیپەكە “ .
تەیمور ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” لەگەڵ راهێنەر وتووێژمان كردووە، دەڵێت:” چەند شوێنێكی پێكهاتە پێویستی بە بەهێزكردن هەیەو لە نێوان سێ تا پێنج  یاریزانمان پێویستە”. 
تەیمور محەمەد، باسی لەوەشكرد:”  وەكو یانە پلانمان هەیە بۆ بەهێزكردنی تیپەكەو گرێبەست لەگەڵ یاریزانێكی پێشەگەر ئەنجامبدەین  بۆ بەهێز كردنی پێكهاتەكەی تیپەكە كە لە ئێستادا زیاتر لە یاریزانی لاو و چەند یاریزانێكی بە ئەزموون پێكهاتوون “.

‌ 1015 جار بینراوه‌
10/20/2018 12:22:50 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved