»  وەرزش
ئەنجومەنێك بۆ سەرپەرشتی تیپە میللیەكانی كەركوك پێكدەهێنرێت




بەڕێوەبەرایەتی لاوان وەرزشی و كەركوك پێكهێنانی ئەنجومەنێكی بۆ سەرپەرشتیكردنی تیپە میللیەكانی كەركوك ڕاگەیاندو بەڕێوەبەری لاوان و وەرزشی كەركوك دووپاتیدەكاتەوە ئەنجومەنەكە بۆ خزمەتكردنی سەرجەم تیپە میللیەكانی كەركوكە. لەبارەی ئەنجومەنەكەوە، ناسیح جابر شوانی، بەڕێوەبەری لاوان و وەرزشی كەركوك بۆ (هەواڵ ) وتی:”پاش ئەوەی تیپە میللیەكانی كەركوك تووانی پلەی یەكەمی تیپە میللییەكانی عێراق دەستبەر بكات، كاتی ئەوە هاتووە تیپە میللییەكان یەكبخەین و خزمەتیان بكەین “.
وتیشی: “ وەكو  بەڕێوەبەرایەتی لاوان و وەرزشی كەركوك بڕیاری پێكهێنانی ئەنجومەنێكمان دەركردووە  بە ناوی ئەنجومەنی تیپە میللیەكانی كەركوك و سەرجەم لیژنەكانی تر هەڵدەوەشێنینەوە “. 
شوانی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”  ئەنجومەنەكە بە سەرۆكایەتی خۆیان دەبێت و لە 21 ئەندام پێكهاتووەو ئەنجومەكەش چەند لیژنەیەكی لاوەكی لێ دروست دەكرێت بۆ زیاتر ڕاپەڕاندنی كارو چالاكیەكانی تیپە میللیەكان تا ئەو كاتەی  تیپە میللییەكان دەچێتە سەر رێچكەی خۆی”.
بەرێوەبەری لاوان و وەرزشی كەركوك ئاماژەی بەوەشكرد: “ ئەنجومەنەكە سەرجەم تیپە میللییەكانی كەركوك لە خۆ دەگرێت ئەمەش بۆ زیاتر خزمەتكردنی تیپە میللییەكانی كەركوكە دوور لە هەر كاریگەرییەكی نەتەوایەتی”.

‌ 768 جار بینراوه‌
10/20/2018 12:23:59 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved