نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
خولێك بۆ چارەسەری وەرزشی لە كەركوك بەڕێوەدەچێت


وا بریارە لە  مانگی داهاتوودا  خولێكی پزیشكی و شیاوكردنی چارەسەری پێكانە وەرزشییەكان لە كەركوك بەڕێوەبچێت.
دەریا كامیل سەرپەرشتیاری خولەكە بۆ (هەواڵ) وتی:” خولەكە لە لایەن ئەكادیمیای زانستی بۆ لێكۆڵینەوەكانی راهێنان لە لەندەن ساز دەكرێت و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و لەسەر ئاستی پێشكەوتوو دەبێت “. 
وتی:” وانەكانی خولەكە لە لایەن پرۆفیسۆر (وسام شێخلی) وانە بێژی نێودەوڵەتی و مامۆستای پزیشكی وەرزشی لە بەریتانیاو بەندەش وەكو تایبەتمەند لە بواری شیاوكردنەوەی پێكانەكان دەوترێنەوە “. 
دەریا كامیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” وانەكانی خولەكە پراكتیكی و تیۆری دەبن و بابەتەكانی (پێكانەكانی ماسولكەو شكان و جومگەكان و  جۆرەكانی مەساجكردن  و  فریاگوزاری سەرەتای و هەڵسەنگاندنی پێكان لە ناو یاریگاو بنەماكانی دەرزی ئاژنینی چینی و پشكنینی وەرزشكاران لەلایەن پزیشیكەكانەوە) دەبێت “.
ئاماژەی بەوەشكرد: “ پزیشكان و ئەكادیمیاكانی بوارەكە  چارەسەركەرە وەرزشیەكان و خۆێندكارانی كۆلیژی پەروەردەی وەرزشی دەتوانن بەشداربن “.


‌ 301 جار بینراوه‌
10/20/2018 12:24:31 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved