نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
هیواو ئاواتی گەنجانی كوردستان كەڵەكە بووە بەسەر یەكەوە
رەوەند عەبدوڵا حەمە


گەنجانی كوردستان حەزو ئارەزووەكانیان كەڵەكە بووە، زۆر بە كەمی حەزو ئارەزووەكانیان بەدەستدێنن ئەمەش لە تێڕوانینی بیردۆزەكەی (فرۆید) كە لە بیردۆزەكەیدا باس لەوە دەكات دەڵێ تێرنەكردنی حەزو ئارەزوەكان پاشان كەڵەكەبوونی مرۆڤ توشی نەخۆشی (نیرۆسی) دەكات كە جۆرە نەخۆشییەكی دەرونییە، زۆربەی كات مرۆڤەكە توڕەیی و دەمارگیری زۆری هەیە، دەی گەنجانی كوردستان بەهۆی ململانێی سیاسی و ئابوری حزبەكان وڵاتیان وێران كردووە، گەنجەكانمان دەیان هیواو حەزوو ئارەزوو یان هەیە بەڵام ناتوانن هیچ یان بەدەست بهێنن، بە نموونە ئەگەر گەنجێكی خوێندكار وەرگرین، خوێندنی زانكۆ تەواو دەكات هیچ هەلێكی نییە بۆ دامەزراندن، ئەوانەشی كە دامەزراون بڕە پارەییەكی كەم وەردەگرن ئەو پارەیەش وەریدەگرن زۆر دوادەكەوێت لە وادەی خۆی بەمەش ناتوانێت حەزوو ئارەزوەكانی بۆ پێداویستێكانی پڕكاتەوە، بۆیە حەزو ئارەزووەكانی كەڵەكە دەبن .
ئەوانەشی كە هەلی كاریان بۆ نەڕەخساوە، خۆێندیان تەواو كردووە، گاریگەرییەكە زیاتر لەسەر ئەم چینە دەردەكەوێت، ئەم چینە تەواو بێهیوا دەبن لە وڵات هیچ هیوایەكیان نامێنێ بە سیستەمی سیاسی تاكو وڵات باش بێت، لەبەر ئەوەی كارو كردەوەی سیاسیە بازرگانەكان یان بۆ دەركەوتووە ئەمەش گاریگەری خراپ لەسەریان دروست دەبێت زۆربەی كاتەكانیان بەناخۆشترین شواز تێپەڕ دەبێت زۆربەی كات بەخەمۆكی، بەسەردەبەن هەندێ كاتیش توڕەیی و دەمارگیریان زۆر بەرز دەبێتەوە، لە كەمترین ماوەدا لە گفتوگۆ لەگەڵیاندا بۆت دەردەكەوێت كە توڕەیی و دەمارگیریان زۆر بەرزە بە تایبەتی لە كودستان زۆربەی گەنجە كانمان حەزوو ئارەزووە كانیان بوونەتە قور بانی كۆ مەڵی سیاسی بازرگان ئە مەشبۆ خۆی كارە ساتە، لەم گۆمەڵ گایەدا هەرچەندە بەهرەمەندت بیت یاخۆد شەهادەییەكی بەرزت هەبێ، ئەگەر حزبی نەبیت هیچ قیمەتێكی نییە، واتە ئەگەر بتەوێت پێداویستی حەزو ئارەزووەكانت تێر بكەیت دەبێت ببیت بە شاگردی سیاسیەك، هەر كەسێكیش ئەمە بكات لە قاڵبی مرۆڤبوون دەردەچێت، دەبێت بە كۆیلە مۆدێڕن، بۆ دەربازبوون لەم كێشەیە دەبێت گۆمەڵگە چیتر متمانە بە سیاسیەكان نەكات، پێویستە گۆمەڵگە زیاتر وشیار بێتەوە ئەگەر دۆخەكە وا بەردەوام بێت ئەوا مە ترسیەكی گەورەیە بۆ چینی گەنجان، لەم دۆخە چەقبەستووە گەنجان رزگاریان نابێت.
 

‌ 155 جار بینراوه‌
10/20/2018 12:25:44 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved