نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
هەبوونی لەشێكی رێك، ئامانجیانە خانمان روو لە هۆڵەكانی لەشجوانی دەكەن
ئا / لانە شكور


لە كەركوكدا وەك هەر شارێكی تری دونیا ناوەندەكانی لەشجوانی تایبەت بە خانمان كراوەن و سەرەڕای هەمو قەیران و كێشەكانی كۆمەڵگە و سیاسەت رێگریەك نییە لە چونی خانمان بۆ ئەوەی گرنگی بە خۆیان بدەن. كچە گەنجێكی تەمەن 25 ساڵیش رایدەگەیەنێت:"كێشەی زیادبوونی كێش بە تایبەت لە خانماندا قەڵەوی یان زیادبوونی كێش نەخۆشییە و ئێمەی خۆرهەڵاتیش ئەو نەخۆشییەمان تێدا باوە بۆیە دەبیت ئاگاداری تەندروستی خۆمان بین".
ئەڤین محەمەد، تەمەن 25، ساڵە یەكێكە لەو خانمانەی لە یەكێك لە ناوەندەكانی كەركوك وەرزش دەكات، بۆ (هەواڵ)، وتی: "من هێشتا گەنجم و هەستم بەوە دەكرد كێشم روو لە زیادبوونە هەر بۆیە بڕیارم دا بچمە ناوەندێكی (رەشاقە) و لەوێ وەرزشی تایبەت بە لەش رێكی ئەنجام بدەم"، ئەوەشیخستەروو:"قەڵەوی نەخۆشییە و ئێمەی خۆرهەڵاتیش ئەو نەخۆشییەمان تێدا باوە بۆیە دەبێت ئاگاداری خۆمان بین".
ئەڤین فەرمانبەرە و لەهەمان كاتیشدا دایكە و هاوسەرەكەشی كار لەكەرتی تایبەت دەكات بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەدا ئەو دەڵێت: "ئەو بابەتانە رێگر نین لەوەی مرۆڤ گرنگی بە لەش و تەندروستیەكی باش بۆ خۆی بدات و هەر بۆیە لە هەموو بارێكدا دەبێت مرۆڤێكی ساغ دەربكەویت". ئەو خانمە ئەوەشی خستەرو: "ئاشكرایە كە هەمو كەسێك ئارەزوی لەشولارێكی رێك دەكات بەتایبەتیش خانمان، بۆیە پێویستە گرنگی بە خۆیان بدەن".
هاوكات یەكێكی دیكە لە خانمی كەركوك باس لەوەدەكات بەهۆی زیاد بوونی كێشیەوە رووی لە ناوەندەكانی لەش جوانی كردوە.
هانا حەمە عەلی تەمەن 31 ساڵ و ژنی ماڵەوەیە، لەسەر چونی بۆ ناوەندەكانی لەشجوانی وتی: "من كێشم سنوری خۆی تێپەڕكردبوو ئەمەش دوای دوگیان بوونم لەشم تێكچو و كێشم بەرە و زیادبوون چوو".
ئەو خانمە باسی لەوەكرد: "دوای زیادبونی كێشم هاوسەرەكەم پێی وتم پێم خۆشە خۆت رێك بكەیتەوە و منیش چومە ناوەندێكی وەرزشی و سیستمی خۆراكیشم رێكخستەوە، ئێستا بە خۆشحاڵیەوە بەرەو كێشێكی مامناوەند دەچم و بە حەزێكی زۆریشەوە وەرزش دەكەم"
هەروەها وتی: "تا ئێستا چەند جارێك ناوەندی لەش جوانیم گۆڕیوە بەهۆی ماڵ باركردنەوە ئەوەی مایەی خۆشحاڵیە دەبینم زۆربەی گەڕەكەكان ناوەندی بۆ خانمان لێیە و لە نێویشیدا بەردەوام ژن و كچی لێیە و هەموو گرنگی بە خۆیان دەدەن".
راهێنەرێكی هۆڵی لەش جوانیش لە شارەكە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، بە خۆشحاڵیەوە رۆژانە خانمان بە پێی ئەو خشتەیەی بۆیان دانراوە سەردانمان دەكەن و وەرزشی خۆیان ئەنجام دەدەن".
تابان عەبدوڵا، كارمەند و راهێنەری هۆڵی لەشجوانی، بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"ئاشكرایە قەیران باڵی بەسەر هەموو شتێكدا كێشاوە ئێرەش بەدەرنییە لەو قەیرانە، بەڵام كەسانی ئارەزومەند دێنە ئێرە و رۆژانە سەردانمان دەكەن و گرنگی بە خۆیان دەدەن"، ئەوەشیخستەروو:"لە چاو ساڵانی پێش شەڕ و قەیران ئارەزمەند و وەرزشدۆستی زۆرمان هەبوون و زۆر خانم دەهاتن و گرنگیان بە خۆیان دەدا و دەرمان و ماددەی تایبەت بە كێش دابەزاندنیان دەبرد بەڵام لە ئێستادا رێژەكە كەمترە بەڵام كاریگەر نییە و بەردەوام سەردانیكەرمان هەیە".
هاوكات سیروان محەمەد وەك دامەزرێنەری یەكێك لە سەنتەرەكانی لەشجوانی خانمان، تایبەت بەم راپۆرتەی (هەواڵ)، وتی: "دامەزراندنی ئەو ناوەندانەی تایبەت بە ژنان لە پاڵ پیاواندا بۆ ئەوەیە وەكو هەر وڵاتێكی دونیا خانمانیش گرنگی بە رێكی و جوانی لەشیان بدەن، لە هەمان كاتدا ماسولكەیان توند بێتەوە و لەشێكی بە هێزیان هەبێت و تەندروست بن"، ئەوەشیخستەروو:"خۆشحاڵین لەم سەردەمەدا دەبینین ژنان لە ناوەندەكانن و گرنگی بە خۆیان دەدەن چونكە مرۆڤ بە رێكیی و تەندروستییەكی باشەوە جوانە".
وتیشی: "وەك مرۆڤی هەر وڵاتێكی تر پێویستە تەندروستی خۆمان لە پێش هەمو شتەوە دابنێین و جا چ نێر بین یان مێ جیاوازی نییە، بەهیواین بەردەوام لەپاڵ پیاواندا خانمان هەوڵی رێكی لەشیان بدەن".





‌ 946 جار بینراوه‌
10/20/2018 12:26:53 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved