نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کاتژمێر یازدە
بە هاتنی مەهدی-ش ماڵی كورد رێكناخرێتەوە
شوان داودى



هەفتەی رابردوو گەرمترین هەفتەی پێكهێنانی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بوو، كە ماوەیەكە كورد كەلعادە كەوتۆتە ژێر كاریگەری عاتیفەی ئەوەی گوایە عەبدولمەهدی دۆستمانەو كۆمەڵێ هیوای لەسەر هەڵچنراوە بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەر وەك بە دێڕێك لە كارنامەكەیدا ئاماژەی پێكردووە.
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو هیچی پێناكرێت بۆ كۆتاییهێنان بەو كێش قوڵانەی نێوان هەرێم و بەغدا لەبەر دوو رەگەزی سەرەكی:
یەكەمیان، كۆتاییهاتن بەو كێشانە پێویستی بە دروستبوونی قەناعەتە لەلایەن سەرجەم ئەو هێزو لایەنانەی كە بەشدارن لە حكومەتەكەی عەبدولمەهدی.
دووەمیش، پەیوەستە بە یەكگوتاری و یەكهەڵوێستی كوردەوە سەبارەت بەو كێشانەو چۆنێتی چارەسەركردنیان، بەداخەوە لەم كات و ساتەدا هەردوو رەگەزەكە بوونیان نییە، نە ئەو هێزانەی حكومەتەكەی عەبدولمەهدییان پێكهێناوە قەناعەتیان بە خواستەكانی كورد هەیە وەك ئەوەی كە كورد خۆی دەیەوێت، نە كوردیش یەكهەڵوێست و یەكدەنگە چ لە هەرێم و چ لە بەغداش، چۆنێتی بەشداری كوردیش لەم قۆناغەدا بە بەراورد لەگەڵ قۆناغەكانی رابردوودا لاوازترو خراپترینیانە، چونكە ستراتیژی كوردی لە دوای پرۆسەی ئازادی و بە بوونی مام جەلال لە بەغدا ستراتیژێكی نەتەوەیی روون بوو، بەڵام لە خولی رابردوودا ئەو ستراتیژە بووە حیزبی و لەم خولەشدا دابەزیوەتە ئاستی كەسیی.
لەگەڵ ئەوەشدا كورد لەم قۆناغە ئەوەندە شڵەژاوو سەر لێشێواوە، نازانێت لە بەغدا چی دەوێت، هەر بۆیە هەموو هەوڵ  ئامانجەكانیان چڕكردۆتەوە لە بەدەستهێنانی چەند پۆستێكدا بۆ چەند كەسێكی دیاریكراو و ململانێكانیان لە شكاندنی یەكترو بردنەوەی پۆستێك لەسەر حیسابی ئەویتر چڕكردۆتەوەو لەسەر بنەمای كاردانەوەو كۆنە قین و تۆڵە كردنەوە بونیادناوە، بۆیە من رەشبینم و پێموایە نەك بە هاتنی عەولمەهدی بە هاتنی مەهدیش ماڵی پەرتەوازەی كورد رێكناخرێتەوە!

 
‌ 227 جار بینراوه‌
10/26/2018 10:35:47 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved