نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەگوازرێتەوە دەرەوەی ناوچەی سەوز


عەلا روبێعی پەرلەمانتار لە هاوپەیمانی (سائرون) هەفتەی پێشوو رایگەیاند:” بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە بەرپرسان و حكومەت نزیك ببنەوە، ناوچەی سەوز بە رووی هاوڵاتیاندا دەكەنەوە،”، ئاماژەی بەوەشكرد:” ئەم كارە لە لەگەڵ مانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوز ناگونجێت و دەبێت شوێنێكی لە بار بدۆزنەوە”.
روبێعی بە راشیگەیاندووە:” سەرۆك وەزیران لە سەردانێك بۆ پەرلەمان ئاشكرایدەكات :” بەم نزیكانە بارەگای سەرۆكایەتی وەزیران لەناوچەی سەوزەوە دەگوازرێتەوە لە ناوچەی عەلاوی لە بەغدا، تاوەكوو رێگەوبانەكان  بكرێتەوە، ئەمەش ئاماژەیەكی ئەرێنییە لە سەرەتای دەستبەكاربوونییەوە”.
وتیشی:” كردنەوەی ناوچەی سەوز بە رووی هاوڵاتیاندا ئاسوودەیان دەكات، ئێمەش پێداگری لەسەر ئەو بڕیارە دەكەین تا حكومەت جێبەجێی دەكات”.
لەو بارەیەوە واشنتۆن هەست بە بوونی نائارامی باڵیۆزخانەكەی لە ناوچەی سەوز دەكات.
روبێعی دەشڵێت:” ئەمریكا دەتوانێت باڵیۆزخانەكەی بباتە دەرەوەی وڵات و یەكێك لە پایتەختە عەرەبییەكان هەڵبژێرێت، چونكە عێراق بوونی ئەمریكایان لە ناو نیشتیمانەكەیان بە دڵ نییە”.
جەختیشیكردەوە:” كردنەوەی ناوچەی سەوز دەبێت فشاری ئەمریكای لەسەر نەبێت و نابێت ئەو ناوچەیە لەبەر بوونی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بە دوورە دەستی بمێنێتەوە”.
ناوبراو باس لەوەشدەكات:” ئەم پرۆسەیە زۆربەی قەرەباڵغی و هاتوچۆ كەمدەكاتەوە و زۆربەی ناوچە ژیارییەكانی بەغداش پێكەوە گرێدەدات”.

‌ 1169 جار بینراوه‌
10/26/2018 10:37:41 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved