»  کوردستان
تیمەكانی تەندروستی كەركوك لە ئامادەباشیدان


فەرمانگەی تەندروستی كەركوك لە رێگای تیمەكانییەوە رێنمایی هاوڵاتیان و خوێندكاران دەكات كە چۆن خۆیان لە سەرما بپارێزن تاكو لە توشبوون بە نەخۆشیەكانی وەرزی زستان بە دوور بن.
دكتۆر بورهان عومەر رەشید، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لەگەڵ هاتنی وەزری سەرمادا تیمەكانمان هەفتانە لە لە رێگای سیمینارەكانیانەوە جەختدەكەنەوە لەوەی  چۆن هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن لە نەخۆشی”، ئەوەشیخستەڕوو:”هەر لەو چوارچێوەیەشدا هەڵمەتێكمان هەیە بەناوی هەڵمەتی پێداچونەوە بە دابینكردنی مەرجی تەندروستی بۆ خوێندنگەكان  ئەو هەڵمەتە  بەردەوامە”. 
بەوتەی بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك،  لەو هەڵمەتەدا بۆ خوێندنگەكان لە رێگەی تیمە تایبەتەكانمانەوە سەردانی ئەو خوێندنگەیانە دەكەن و باس لە چۆنیەتی خۆپاراستنی خوێندكاران دەەكەین لە نەخۆشیەكان بەتایبەتی نەخۆشییە گوازراوەكان، هەروەها باسی لەوەشكرد:”نەخۆشیەكی تایبەت نیە كە بوترێت لەم وەرزە توشی هاوڵاتیان و خوێندكاران دەبنەوە، تەنها ئەوەیە لە وەرزی سەرمادا كۆمەڵێك نەخۆشی و ڤایرۆسی وەكو هەڵامەت و كۆكە ئەگەری بڵاوبوونەوەیان زیاترە”.
 

‌ 619 جار بینراوه‌
10/26/2018 10:39:15 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved