»  کوردستان
ئەم هەفتەیە پشكنینی ناسینەوەی چـوار تەرمە دۆزراوەكانی حەویجە تەواو دەێت


بڕیارە ئەم هەفتەیە پشكنینی (دی ئێن ئەی) ئەو چوار تەرمە تەواو بێت كە پێش ماوەیەك لە نزیك حەویجە دۆزرانەوە گومانی ئەوە دەكرا سێ لەو تەرمانە پێشمەرگە بن.
شكور مەحمود، بەڕێوبەری بەشی پزیشكیی دادوەری لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو چوار تەرمەی كە مانگی رابردوو لە نزیك حەویجە هەڵدرانەوە لە ئێستادا لە پزیشكی دادوەری بەغدان و  بۆ پشكنینی (دی ئێن ئەی)”، ئەوەشی خستەڕوو:”وابڕیارە ئەم هەفتەیە پشكنیەكانیان تەواو بكرێت و تەرمەكان بناسرێنەوە”. 
بەوتەی بەڕێوبەری بەشی پزیشكی دادوەری لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، كاری ئەوان لەگەڵ ئەو چوار تەرمە تەواو بووە لە ئێستادا ئەو بابەتە لەلای پزیشكی دادوەری بەغدایە هەم بۆ پكشنین و هەمیش بۆ ئەوەی پەیوەندیی بەو كەسانەوە بكەن كە نمونەیەك لە خوێنەكانیان وەرگیراوە،  هەروەها باسی لەوەشكرد:”ناونیشانی ئەو كەسانەی خوێنەكەیان لێ وەرگیراوە لەم هەفتەیە لە بەغداوە پەیوەندیی بەو كەسەوە دەكرێت كە خاوەنیانە”. 
شكور مەحمود ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بەپێی زانیاریەكانی ئێمە رێكارەكانی پشكنینەكان روویان لە تەواوبوون كردووە، تەنها چەند كارێكی بچوك ماوە و لەم چەند رۆژەدا پەیوەندی بە كەسەكانەوە دەكرێت”. 
جێی باسە مانگی رابردوو چوار تەرم لە نزیك حەویجە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دۆزرانەوە كە بەپێی چەند ناسنامایەك گومانی ئەوە دەكرێت سێ لەو تەرمانە سەر بە هێزەكانی پێشمەرگە بن.

‌ 590 جار بینراوه‌
10/26/2018 10:43:38 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved