نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
وارسی شەهیدانی كەركوك لە وەرگرتنی زەوی بێبەش دەبن


بەهۆكاری ئەوەی كەركوك لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە، كەسوكاری شەهیدانی كەركوك لە وەرگرتنی زەوی بێبەش دەبن.  
خەلیل رەحیم، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”بە بڕیارێكی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە لە رابردوودا دەریكردووە كەسوكاری شەهیدان پێویستە لە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیان زەوییان پێبدرێت”، ئەوەشیخستەڕوو:”بەڵام بەهۆی ئەوەی كەركوك و ناوچە دابریَِندراوەكانی دیكە لەرووی ئیدارییەوە سەر بە هەرێمی كوردستان نین، كەسوكاری شەهیدان  بێبەشبوونە لە وەرگرتنی زەوی”. 
بەوتەی بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كەركوك، هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ ئەوەی چیدیكە كەسوكاری شەهیدو ئەنفالكراوانی كەركوك بێبەش نەبن لە زەوی و لە نزیكترین شوێن كە چەمچەماڵە زەویان پێبدرێت، باسی لەوەشكرد:”لە ساڵی 2009 وە هیچ كەسوكاری شەهیدانی كەركوك زەوی پێنەدراوە لە كاتێكدا كەسوكاری شەهیدانی ناوچەكانی دیكەی هەرێم زەویان پێدراوە”. 
خەلیل رەحیم، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”پێویستە ئەو بڕیارە پێداچوونەوەی پێبكرێت، چونكە ناكرێت كەركوكییەكان لەو مافەی خۆیان بێبەش بن”.

‌ 311 جار بینراوه‌
10/26/2018 10:49:28 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved