نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
هەفتە هەواڵـی كەركوك


* لەسەر رێگای (كەركوك- حەویجە) لە نزیك سایلۆی ریاز، بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی فیدراڵی تەقییەوەو بووە هۆی كوژرانی هەریەك لە (ر ع/ كرار عەلی فالح و ر ع/ نەعیم عەبد تەرفی حەسەن)، كە هەردووكیان دانیشتووی بەغدان.

* بۆمبێكی تری چێنراو لەنێوان ناحیەی رەشادو گوندی دەكمات بە ئۆتۆمبێلێكی مەدەنیدا تەقییەوە و بووە هۆی كوژرانی (تارق مەتەر ساڵح و مالم سامی مەتەر) كە هەردووكیان پیشەیان كاسب بوو.

* بە هۆی شەڕ لە نێوان دوو كەس لە سەر پارچە زەوییەك لە نزیك خوێندنگەی مەندەلی لە گەڕەكی مەمدوودەی شاری كەركوك، داود عەزیز عەبەش كوژراو جومعە خەلیل عەبدوڵا برینداربوو.

*بە پێی مادەی چواری تیرۆر، هێزە ئەمنییەكان حسێن محەمەد ئەحمەد جبوری تەمەن 1968 لە ناحیەی لەیلان دەستگیركرد.

* بە هەمان مادەی تیرۆر، هێزە ئەمنییەكان سەردار عاسی نەریمان ساڵح، تەمەن 1968 پیشە كاسبیان دەستگیركرد.

* ژنێكی تەمەن (38) ساڵە لە گەڕەكی رەحیماوە بە دەمانچە كوژراو شوێنەواری گوللە بەجەستەیەوە بوو، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لەلایەن بنكەی پۆلیسی رەحیماوا بەردەوامە.
* نارنجۆكێك لەلایەن كەسانی نەناسراو ئاراستەی ماڵی هاوڵاتی (سەباح سەڵاحەدین) لە گەڕەكی حسابات كراو هیچ زیانێكی گیانی و مادی لێنەكەوتەوە.

* مینێكی چێنراو لە نێوان هەردوو گوندی عەلی سەرای و تۆبزاوە بە پیكابێكی دەبڵ كابینەدا تەقییەوەو بووە هۆی برینداربوونی باوك و كوڕێك بەناوەكانی(عەبدوڵا وەلید عەباس تەمەن 1975 و موسای كوڕی كە تەمەنی 2004) كە دانیشتووی گوندی سەید وەلدی سەربە قەزای داقوقن.

* هاوكات لە هەمان شوێن، مینێك بە تراكتۆرێكدا تەقییەوەو بووە هۆی برینداربوونی هاوڵاتییەك بەناوی(درێد حوسامەدین نەجمەدین).

* لە گەڕەكی نەورۆز ئۆتۆمبێلێكی پیكاب نیسان ژمارە 63731 هەولێر- مۆدێل 2009 لە هاوڵاتییەك بەناوی (شێرزاد محەمەد یوسف) لەبەردەم ماڵەكەی دزرا.

* لە میانی پشكنین و گەڕانی هێزە ئەمنییەكان، هەریەك لە (مستەفا مونزر محەمەد عەبدولنەبی(1993) و ئەحمەد منزر(1995) و خەتاب مەردان عیسا حەمید(1990)و فارس عەلی موخلیف(1996) بە پێی مادەی چواری تیرۆر دەستگیركران، هاوكات لە ماڵی ئەحمەد مونزر بۆمبێك دۆزرایەوەو دواتر لەلایەن پۆلیسی عروبەوە پوچەڵ كرایەوە.
* ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ ڤیكتەرا، كە خاوەنەكەی ژمارەكەی نەزانیوە، لە نزیك (سوق الجمعە) لە گەڕەكی موسەڵا دزرا.

* نارنجۆك هێرشكرایە سەر ماڵی هاوڵاتی(عەباس ئەبو بەكر حەمە ساڵح) لە گوندی عەلەغێری سەربە قەزای دووبز، دواتر بنكەی پۆلیسی مامە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەن.

* بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێكی حكومیدا تەقیەوە لە جۆری (سلفرادۆ-حكومی30703) كە تایبەتە بە پاراستنی هێڵی نەوتی (عێراق- توركیا)، بەو هۆیەوە هەریەك لە (نەقیب عەلی مونزر حەفیف و ملازمی یەكەم حسێن كازم توركی و ملازم رەباح عەود عەلی و مفەوەز ماجد حەمید عیفان و ن ع/ محەمەد سلێمان محەمەد) برینداربوون.

* لە گەڕەكی شۆرجە، سێ كەسی نەناسراو بە دەمامكەوە هێرش دەكەنەسەر گۆران نەوزاد حەسەن ساڵح و بڕی (40) ملیۆن دیناری عێراقی لێ دەدزن و بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندای سۆناتا هەڵدێن.

* موقەدەم سەباح عاسی حەمید، ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سەڵاحەدین و دانیشتووی (كەركوك- سەیادە) لە كاتی دەستكاریكردنی دەمانچەكەی خۆی بریندار دەكات .

‌ 282 جار بینراوه‌
10/26/2018 10:50:58 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved