»  کوردستان
لە رۆژئاوای كەركوك بەیعەت بە داعش دەدرێتەوە


جموجوڵەكانی چەكدارانی داعش لە سنوری قەزای دووبز چڕتر دەبێتەوەو فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت:”بەشێك لە هاوڵاتیانی دووبز و گوندەكان بەیعەتیان بە داعش داوە”. 
عەمید نەریمان ساڵەیی ، فەرماندەی فەوجی دووبزی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، لەلێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”هەندێك خەڵكی دووبز كە لەنەتەوەی عەرەبن و بەشێك لە هاوڵاتیانی گوندشینەكانی دەوروبەری دووبز بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”جموجوڵەكانی داعش لەو سنورانەی دووبز هەستی پێدەكرێت و لە رێگای حەشدی شەعبیەوە كە سەرجەمیان كەسوكاری داعشن و هێزە ئەمنیەكانی عێراقیش هیچ هەنگاوێكیان بۆ گرتن و بنبڕكردنیان نەناوە”. 
بەوتەی فەرماندەی فەوجی دووبزی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، لەگەڵ دەستپێكردنی حكومەتەوە درەنگ بێت یاخود زوو پێویستە هێزەكانی پێشمەرگە بەتەواوی بگەڕێنەوە سنورەكان و بەهاوبەشی پێكبێت بۆ ئەوەی لە مەترسی داعش بپارێزن، هەروەها باسی لەوەشكرد:”لە رابردوو لە ئێستاشدا چەند گوندێكی سنوری دووبز هاوسۆز بونە لەگەڵ داعش و لە ئێستاشدا بەهۆی نەبونی ترسی پێشمەرگە ئازادانە ئەو كارانە دەكەن”. 
عەمید نەریمان ساڵەیی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”پۆلیسی فیدراڵی لە سنورەكەن بەهۆی ئەوەی كەوتونەتە دزی و گەندەڵیەوە ئاگاداری جموجوڵی داعش نەماون”، وتیشی:” ئەگەر هێزی پێشمەرگە لە سنورەكە بمانایە ئەوە كەس نەیدەوێرا داڵدەی داعش بدات، چونكە ئەوانەی كەسوكاری داعشیش بوون چووبوونە حەویجە، بەڵام ئێستا گەڕاونەتەوە”.  

‌ 1055 جار بینراوه‌
10/26/2018 10:57:27 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved