»  کوردستان
یەكێتی كار بۆ بەدەستهێنانی سەرۆكایەتی حكومەت دەكات


لە حاڵەتی شكستهێنانی پارتی لە پێكهێنانی كابینەی حكومەتدا، یەكێتی سەقفی داواكارییەكانی بەرز دەكاتەوە بۆ ئاستی داواكردنی سەرۆكایەتی حكومەت.
سەرچاوەیەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بە (هەواڵ)ـی راگەیاند:” پارتی ناتوانێت سەرجەم سەرۆكایەتییەكان بۆ خۆی قۆرخ بكات”، وتیشی “ بە پێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن پارتی سەرپشكە كام سەرۆكایەتی وەردەگرێت كە پێدەچێت حكومەت بێت، بەڵام تاكو ئێستا نەیتوانیوە گرەنتی 50+1 بەدەستبێنێت، بۆ ئەوەش پێویستی بە هێزێكی دیكەیەو وێڕای موجامەلەكانیشی بۆ گۆڕان بەدوور دەزانرێت ئەو بزووتنەوەیە لە ژێر فشاری جەماوەری خۆیدا پێچەوانەی ئەو بەڵێنانە هەنگاو بنێت، لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، كە خۆی لە بەڵێنی هەڵبژاردنی گەل و دووركەوتنەوە لە پارتی خۆی دەبینیەوە”.
سەرچاوەكەی هەواڵ، وتیشی:”لە ئێستاشدا گۆڕان باجی ئەو نزیكبوونەوەیەی دەدا لە پارتی، بۆیە بڕواناكەم ئینتحاری سیاسی بكات”.
سەبارەت بە یەكگرتووش سەرچاوەكە بەدووری زانی ئەمجارە بچێتە بەرەی پارتییەوە، چونكە بڕیاری ئۆپزسیۆن بوونی داوەو ئەویش بەهۆی پشتگیریكردنی سیاسەتەكانی پارتییەوە لە رابردوو باجی قورسی لە هەڵبژاردنەكان داوە، وتیشی:” كۆمەڵیش لەدەرەوەی جێی بایەخی پارتییە”.
بە وتەی سەرچاوەكە، یەكێتی كە هەم وەكو خاوەن هێز و زەوی و هەم وەكو دووەمی هەڵبژاردنەكان، ناتوانرێت یەكێتی لە پێكهێنانی حكومەت دوور بخرێتەوە، بۆیە مافی خۆیەتی ئەگەر پارتی نەیتوانی لە كاتی دیاریكراودا حكومەت پێكبهێنێت، یەكێتی ئەو ئەركە دەگرێتە ئەستۆی خۆی .

‌ 1015 جار بینراوه‌
10/26/2018 10:59:12 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved