نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
پۆبجی و نەوت و زۆر شتی تریش!
بورهان حاجی سلێمان



لە دێر زەمانەوە رژێم و دەسەڵاتەكان هەوڵیان داوە ئایین بۆ بەرژوەندی خۆیان بەكاربێنن، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی زۆرینەی خەڵك وابەستەی فەتواو بڕیاری پیاوانی ئایینی دەبن، كە زۆر جار لە وڵاتە دواكەوتووەكاندا ئەو كایە روحییە گرنگە خراوەتە بەرژوەندی سیاسەت و ئایدۆلیژیەتێكی دیاریكراو و بەرژوەندی تایبەتەوە.
رۆمانەكان بۆ چەندین سەدە ئایینی مەسیحییان بۆ بەهێزكردن و مانەوەی ئیمپراتۆریەتەكەیان بەكارهێناوە، عەرەبیش زیاتر لە 1400 ساڵە ئایین بۆ تۆكمەكردنی پایەكانی عەرەبسالاری و دەوڵەتداری خۆی ئایینی ئیسلامی بەكارهێناوە، توركەكانیش بۆ حەوت سەدە لە ژێر عەمامەی خەلافەتدا حوكمی خۆیان سەپاندبوو بەسەر وڵاتانی ناوچەكەداو ئێستاش دەیانەوێت بەهەمان رێگە بەجوڵاندنی هەستی ئایینی پێگەی جارانیان بەدەستبێننەوە، فارسەكانیش لە رێگەی مەزهەبێكی تایبەتەوە، توانیان هەر زوو خۆیان لە ژێر هەژموونی ئیسلامگەرایی تەقلیدی بەدەربێنن و لەڕێگەوە بەردەوامی بە رۆڵ و حوكمی فارسی بدەن، ئێستاش زۆربەی حیزب و وڵاتان ئایین بۆ تێپەڕاندنی سیاسەت و بۆچوونە ئایدۆلۆژییەكانی خۆیان دەڕەتێنن.
رەنگە كورد تاكە گەل بێت نەیتوانی بێت بۆ بەرژوەندی نەتەوەیی سوود لە ئایین ببینێت، بەڵام ئەوەش واتای ئەوە نییە، لە گۆڕەپانی سیاسیدا ئەو ئەو كایە روحییە بە پاكی مابێتەوە، بەڵكو هەر لە راكێشانی سۆزی خەڵك بۆ ئەجێندای سیاسی لەچوارچێوەی حیزبی ئایینەوە، تا دەگاتە بەرژوەندی حیزبی و خزمەتكردنی دەسەڵات ئەو پەیوەندییە روحیەی نێوان خەڵك و خودا بەكارهێنراوە، كە دواهەمینیان فەتوایەكی نامۆی لیژنەی فەتوای سلێمانی بوو سەبارەت بە حەرامكردنی یاری ئەلیكترۆنی (پۆبجی) كە من پێموایە زیانێكی گەورە لە وزەی مرۆڤ دەدات و پەیوەندییە كۆمەڵاتییەكانیشی خستۆتە مەترسییەوە، بەڵام ئەوە ئەركی دەزگایەكی زانستی و دەروونی و پزیشكییە توێژینەوە لەو بوارەدا بكەن نەك ئایینی، بەڵام وەكو دەڵێن “كە هۆكارەكەت زانی ئیتر سەیر نابێت بەلاتەوە”.. ئەم فەتوایەش لە كاتێكدایە سكانداڵێكی گەورەی نەوت دزین لە ئارادایەو بژێوی خەڵك لە خراپترین ئاستدایە، هەروەها لەسەرو بەندی گەڕانەوەی خشكەیی پارتییە بۆ كەركوك كە تاكو ئێستا رێگرە لە گەڕانەوەی ئیدارەكەی بۆ دەستی كورد، لە كاتێكدا بەڵێنی بە جەماوەرەكەی دابوو كە بە شكۆ و بە ئاڵای كوردستانەوە دەگەڕێنەوە، هەروها ئەو فەتوایە هاوكاتە لەگەڵ هەوڵەكانی ئەو حیزبە بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین پۆست لەو عێراقەی كە تاكو دوێنێ بای بای لێ دەكردو بە داگیركەری ناودەبرد، بەڵام ئێستا دەیەوێت هەموو پشكەكانی كوردی تیا وەربگرێت، جگە لە پرسی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێم و ئەنجامە خورافییەكەی!
لێرەدا ئەو دەزگا ئایینیە دێت و بە فەتوایەكی نامۆ و دوور لە ئەركی خۆی، ئەو سكانداڵ و كارە دزێوانە دادەپۆشێت و خەڵكی بە دەردێكی لاوەكیەوە سەرقاڵ دەكات، بەوەش گەروەترین خزمەت بە دەسەڵات دەكات، بەوەش ئەو كایە روحییە دەكاتە خزمەت ئەجێندایەكی سیاسی كە وەكو ماشەیەك تەماشای پیاوانی ئایین دەكات، تاكو نەك هەر دەستی خۆی نەسوتێنێت بەڵكو پیسیشی نەكات!  



‌ 276 جار بینراوه‌
10/26/2018 11:01:15 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved