»  راپۆرت
حكومەتی خۆجێیی جیاوازی لە نێوانیاندا دەكات
ئا / هەواڵ


لە بودجـە 80 ملیار دینارەكەی كەركوك؛ قەرزی بەڵێندەران وەكو پێویست خەرجناكرێت

بڕی 80 ملیار دینار لە حكومەتی ناوەندەوە وەك بودجە بۆ كەركوك خەرج دەكرێت، بەڵێندەرانی شارەكەش دەڵێن “ئیدارەی كەركوك قەرزی بەڵێندەران وەكو پێویست خەرجناكرێت و جیاوازی لە نێوان خاوەن قەرزەكان دەكات”.

لەچەند ساڵی رابردو و بەتایبەت لەساڵی 2014 و سەرهەڵدانی قەیرانی ئابوری و شەڕی تیرۆرەوە بەڵێندەرانی عێراق بە گشتی پارەیان لە حكومەتەوە پێنەدەدرا و قەرزێكی زۆر كەوتە سەر بەڵێندەران، شاری كەركوك بەدەر نەبوو لەو كێشەیە و لە ئێستادا لە كەركوك بڕی 80 ملیار دینار بودجە بۆ كەركوك هاتووەو 60%ی بۆ بەڵێندەران تەرخانكراوە بەڵام بەوتەی بەڵێندەران، ئیدارەی شارەكە وەكو پێویست قەرزی بەڵێندەران ناداتەوە و جیاوازی دەكات لە نێوانیان.
هەندێك بەڵێندەر بڕێكی زۆر كەم لەو بڕە پارەیەی تارخانی كردووە پێدەدرێتەوە هەندێكیش بە پێچەوانە، بە پێی وتەی وەبەرهێنەرێكی شاری كەركوك كە كاری پرۆژەی وەبەرهێنان و بەڵێندەرایەتیش لە كەركوك ئەنجام دەدات، ئیدارەی كەركوك جیاوازی لە پێدانی پارە بە بەڵێندەران دەكات.
رەمەزان حاجی رەشید یەكێك لە بازرگانە دیارەكانی شاری كەركوك كە چەندین پرۆژەی وەبەرهێنان و بەڵێندەرایەتی لەكەركوك ئەنجامداوە، بۆ (هەواڵ)، وتی: “وەبەرهێنان پارە لە حكومەت وەرناگرێت بەڵكو مۆڵەتی وەبەرهێنانەكەی وەردەگرێت لە روویە یاساییەكانەوە بەڵام بەڵێندەرپارەی پرۆژە لە حكومەتی ناوەندیەوە بۆی دێت و وەریدەگرێت و چونكە پارەیەكی زۆریان لای حكومەتەوە و خستویانەتە پرۆژەوە و لە ئێستاشدا كە پارەیەكی زۆر هاتووە،بەڵام ئەو بەڵێندەرانە بە یەكسانی و بە پێی حەق پارەكانیان وەرنەگرتوەتەوە”.
رەمەزان حاجی رەشید ئەوەشی خستەڕوو: “ماوەیەك بەر لە ئێستا 80 ملیار دینار هات بۆ ئەوەی بدرێت بە بەڵێندەرەكان بەڵام تا ئێستا روون نییە بەڵێندەرەكان چۆن پارەكانیان وەرگرتوەتەوە و بەچی ئالیەتێك پێیان دەدرێت، چونكە ئەوەی من بیستومە و دەیزانم و بەڵێندەریی هاوڕێم دەیگێڕنەوە لە پێدانەوەی پارەكانیان غەدر دەكرێت و جیاوازی لە نێوانیان دەكرێت”.
هەروەها ئاشكرای كرد: “ئاگادارین بەڵێندەرەكان وەكو پێویست پارەیان پێنادرێت و ئەو بڕەی بۆیان دیاری كراوە كەمتری وەردەگرن و پێیاندەوترێت هەر ئەوەنەیە، بۆ نمونە بەڵێندەر هەیە دەبێت رێژەی 60% پرۆژەكەی بدرێتێ بەڵام ئەوان 15%یان پێداوە و ئەمەش نیگەرانییەكی زۆری لە نێوان بەڵێندەرەكان دروست كردوە”.
ئەو وەبەرهێنەرە وتیشی: “ئەوانەشی دەسترۆیشتوون و واستەی باشیان هەیە یان بەرتیل و شت دەدەن ئەوانە پارەیەكی زۆریان بۆ خەج دەكرێت و لە كاتێكی ئەو پارەیەی هاتوە بڕێكی یەكجار زۆرە و بەڵێندەرەكان نزیكەی چوار ساڵە خەڵكیان تێدایە پارەی كارە تەواو كراوەكانی یان ئەو كارانەی دەیكات وەرنەگرتوە”.
ئەندامێكی ئەنجومەن ئاشكرای دەكات ئەو پارەیەی بودجە كە خەرج دەكرێت سیاسەتێكی تری عێراق و بەغدای لە پشتەوەیە و تا ئەنجومەنیش كارانە بێت رێگریەك نییە بۆ ئەم سیاسەتە كە لەرێی پارێزگاری بەوەكالەتەوە جێبەجێ دەكرێت.
ئازاد جەباری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەلیستی برایەتی، بۆ (هەواڵ) وتی: “ئیدارەی كەركوك بۆ ئەنجومەن ناگەڕێتەوەو پرس بە ئەنجومەنی پارێزگا ناكات تا بزانین بودجە چۆن خەرج دەكرێت و لە ئێستاشدا كە ئەنجومەن كارا نییە ئەو بە ویستی خۆی كار دەكات”.جەباری رونیكردەوە: “بودجە تاوەكو ئەنجومەن بڕیاری لەسەر نەدا ناكرێت ئیدارە بە ویستی خۆی كاری لەسەر بكات بەڵام ئێستا ئەنجومەن بەوشێوەیەیە دەیزانین و ئیدارەش ئەو داردەست ئەجێندای بەغدا جێبەجێ دەكات و چاودێرێك بەسەریەوە نییە”.
ئەو ئەندامەی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگا رونیكردەوە: “ئەنجومەن پێویستە چالاك بێتەوە و تۆكمەبێتەوە لە بڕیاردان چونكە ئێمە كۆمەڵێك ئەنداممان لە هەولێر نایەنەوە و ئەنجومەن نیسابی یاسایی تەواو ناكات بەوەش ئەوان چییان بووێ ئەنجامی دەدەن و ململانێكانی ئێمە بەهەل دەزانن و تا چارەسەریش دەبێت كورد لەم شارە یەكدەنگبێتەوە و ببێتەوە خاوەن بڕیار”.



‌ 243 جار بینراوه‌
10/26/2018 11:04:02 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved