نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  چاوپێکەوتن
ئۆتۆمبێل دزەكانی كەركوك خەڵكی دەرەوەی شارەكەن
ئا/ سەنگەر كاكۆ

موقەدەم عەبدولقادر فەخرەدین: هەماهەنگیمان لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكانی هەرێمیش هەیەو كێشەی كەمی پۆلیس و پێداویستییەكانمان هەیە

موقەدەم عەبدولقادر فەخرەدین، بەڕێوەبەری بەشی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی كەركوك، لەم چاوپێكەوتنەی (هەواڵ)ـدا، تیشك دەخاتە سەر چالاكییەكانی بەشەكەیان و هەروەها ئاماژە بەوەشدەكات، ئەو كەسانەی ئۆتۆمبێل دەدزن دانیشتووی شارەكانی ترن و دەیانەوێت ئارامی شار تێكبدەن. 

*رێژەی دزینی ئۆتۆمبێل لە ئێستا لەچ ئاستێكدایەو چەند باندتان دەستگیركردووە؟
- هەندێك خەڵك لە كەركوك ژێربەژێر بۆ هەندێ ئەجێندای سیاسی كاریان كردووەو خەریكی راوەڕووت و ئۆتۆمبێل دزین بوون، بەڵام لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە تائێستا گۆڕانكارییەكی بەرچاومان هەیە، بەرنامەیەكی تۆكمەمان هەیە لە ئیشوكارەكاندا، تەنانەت تائێستا (10-12) باندمان دەستگیركردووە كە كاریان ئۆتۆمبێل دزین بووە، هەمووشیان پێیان لە تاوانەكانی خۆیان ناوە كە لە ناو كەركوك ئەنجامیانداوە.
* ئەو دزانەی كە دەستگیریان دەكەن لە چ نەتەوەیەكن؟
- زیاتر لە نەتەوەی كوردن، جار جار نەتەوەكانی تریشی تێدایە، بەڵام وەك وتم زۆربەیان لە نەتەوەی كوردن كە تاوانی ئۆتۆمبێل دزین  ئەنجام دەدەن.
* دزەكان لە چ تەمەنێكدان و هۆكاری ئەو دزییە بۆ چی دەگەڕێننەوە، بژێوی ژیانە یاخود فێری ئەو دیاردەیە بوونە؟
- زۆربەی ئەو دزانەی كە دەستگیركراون گەنجن، لە تەمەنی 27 بۆ 28 ساڵین و خوویەكە فێری ئەو جۆرە دزییە بوونە، ئەوانەشی كە دەستگیركراون زۆربەیان خەڵكی هەبوونن، ئەگینا هیچیان كەم دەرامەت نین.
* دزەكان زیاتر چ جۆرە ئۆتۆمبێلێك دەدزن؟
- جۆری ئۆتۆمبێلی كەیای سۆرینتۆ زۆر دەدزن، چونكە دواتر دەیفرۆشنە دەرەوەی وڵات.
* هەست ناكەن ئەم دزییانە دەستێكی لە پشتەوە بێت بۆ تێكدانی دۆخی شارەكە؟
- بەڵێ بێگۆمان، دەستێكە بۆ تێكدانی شارەكە، زۆر جار كە دەستگیریان دەكەین، دەبینین خەڵكی دەرەوەی شارەكەن.
* كەواتە ئەوانەی ئۆتۆمبێلەكان دەدزن، لە دەرەوەی كەركوكەوە دێن؟
- بەڵێ، زۆربەیان لە درەوەی كەركوكەوە دێن و دزییەكان ئەنجام دەدەن.
* لە رووی یاساییەوە حوكمی دزینی ئۆتۆمبێل چییە؟
- تائێستا چەندین كەس بە تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل حوكم دراوە، حوكمەكانیش لە پێنج ساڵەوە هەیە تا دەساڵ، ئەوەش دەوەستێتە سەر جۆری دزییەكەی.
* هێزەكانی تری ناو كەركوك هاوكاریتان دەكەن لە دەستگیركردنی تاوانباران؟
- بەڵێ، هێزەكانی ناو كەركوك هاوكاریمان دەكەن، هەروەها هەماهەنگیمان لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكانی هەرێمیش هەیە، كاتێ تاوانبارێك هەبێ ئێمە نوسراویان بۆ دەكەین و ئەوانیش هاوكارمان دەبن.
* لە رووی پێداویستی ئۆتۆمبێل و ژمارەی پۆلیسەوە چۆنن؟
- لە رووی پێداویستییەوە زۆر لاوازین، هەروەها ژمارەی ئەفسەرو پۆلیسەكانیشمان زۆر كەمن، تەنانەت ئێستا هەموو كەركوك لە ئەستۆی بەشەكەی ئێمەیە، لە كاتێكدا بە هەموومانەوە ژمارەمان ناگاتە (34) كەس.
* جگە لەوەی پۆلیس بە ئەركی خۆی هەڵدەستێ، ئەی ئەركی هاوڵاتیان چییە بۆ ریگریكردن لە دزینی ئۆتۆمبێلەكانیان؟
- داوای هاوكارییان لێدەكەین، زۆر جار هەندێ لە هاوڵاتیانیش خۆیان خەتابارن، بۆ نموونە جێهێشتنی ئۆتۆمبێل لەبەر دەرگاو شوێنە گشتییەكان بە تایبەت ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بە ئاسانی دەكرێنەوە وەك جۆری ئۆپڵ، ئەمڕۆ ئۆپڵ كە دەدزرێت فرۆشتنەوەی ئاسانە، یاخود بۆ مەرامی تێكدان و تەقینەوە بەكاربهێنرێت، بۆیە داواكارین لە هاوڵاتیان، دەبێ هاوكارمان بن، چونكە ئێمەش بە تەنها كارمان بۆ ناكرێت، تۆ بڵێی ئێمە وەك حكومەت ئەو دیاردەیە تەواو بكەین، ئەوە لە هیچ وڵاتێكدا نییە، بەڵام دەبێ هاوڵاتیانیش ئەگەر هەر حاڵەتێكی گوماناوییان بینی، ئاگادارمان بكەنەوە، جاری وا هەیە هاوڵاتییەك  ئۆتۆمبێلەكەی دەدزرێت ئامادە نییە سكاڵا تۆمار بكات، دەترسێ لەوەی نەوەكو دواتر شتێكی بەسەر بهێنن، ئێمە زۆر جار لە كاتی دەستگیركردنی باندی دزیدا رووبەڕووی شەڕە تەقەكردن بووینەتەوەو برینداریشمان بووە، بەڵام سوپاس بۆ خوا بەردەوامین لە ئەركی خۆمان بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان.

‌ 1159 جار بینراوه‌
10/26/2018 11:07:39 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved