نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  بینین
ژیــان بە تەنها رەنگێك!
دڵسۆز حەمە

ئاسانترین شێوە بۆ ناوبانگ دەركردن وراكێشانی سەرنجی خەڵكی و بوونە ئەستێرەیەكی كۆمەڵایەتی لە كۆمەڵگەی ئێمەدا دوو رێگای زۆر ئاسان و گومانلێكراوە، رێگای یەكەم خۆهەڵواسین بە كێشەی ژنان و قسەكردنی نابەرپرسیارانەیە لەسەر كێشەكانی ژنان، گرنگ نییە لێدوان وئاخاوتن و رەخنەكان هەڵگری دونیابینی قووڵ وخیتابێكی تایبەت بن، بەڵكو گرنگ ئەوەیە كە پڕ بن لە وتەی بازاڕی، لە رستەی سادە، لەو دەستەواژانەی كە هەستی گشتی برینداربكات كە راستەوخۆ ئاراستەی جەستەی گشتی كۆمەڵگە بكرێت و بە ناوی شكانی تابۆ ودەستبردن بۆ حەرامكراوەكانەوە بەخەڵكی بفرۆشیتەوە!
بێخاوەنترین پرس لە جڤاتی ئێمەدا پرسی ژنان و گەنج ومنداڵانە كە هەموو هێزێك و فیگەرێك و هەر كەسێك دەتوانێت خۆی خاوەنداری بكات و بەناوی كێشەی ژنانەوە كێشەكانی خۆی بە كۆمەڵگە بفرۆشێتەوە، چونكە دواجار هێشتا ئەم جڤاتە كێشەكانی خۆی نەك پۆلێن نەكردوە، بەڵكو بەپێچەوانەی میكانیزمی مێژوویی گەشەی كۆمەڵایەتیەوە، كۆمەڵگەی ئێمە گروپەكان و كێشەكان دەخولقێنن؛ نەك كێشەكان پێویستی دروستبونی گروپەكان بن، هەربۆیە بەدەیان گروپ بازرگانی بە پرسە كۆمەڵایەتیەكانەوە دەكەن، چەندەها فیگەریش هەڵتۆقیون بە ناوی ژنانەوە گوتاری هێستری دەڕژێنێتە كۆمەڵگەیەكەوە كە خۆی لە دۆخێكی هێستریدایە!
رێگای دووەمیان ئەنتی بوونە، ئەنتی بوون لە هەموو شتێكدا شتێك بەتایبەتی سیاسەت، لێدانی هەموو بەهاكان، لێدانی خاك ونیشتمان، لێدانی هەموو جوانیەك، كەمكردنەوەی ئەوەی بەدیهاتووە، بچوككردنەوەی ئەوەی كە دێت، گومانخستنە سەر هەموو شت وهەموو كەس، هەتا زمانت زبر و جنێوەكانت مزرتربن، هەتا دڕو توندڕەوتر بیت ناوبانگ وجەماوەر و هەوادار زیاتر دەبن، ئەم ناوبانگە بێ خۆهیلاككردن وشەونخونی وزانست و فێربون وبێ رەنج وخۆڕەتاندن دەرگای زۆر گرنگت بۆ دەكاتەوە، دەرگای پۆست وپلەو پایەوە وپەرلەمان وئیمتیازە خەیاڵیەكانیشی! 
دەیان رۆژنامەنووس و چالاكوان هەیە لە خودا دەپاڕێتەوە كە رۆژێك لە رۆژان ئاسایشێك، پۆلیسێك بەرشەقی دەن، خوێنی لێبێنن بەڵكو بۆی ببێتە بەردەباز بۆ دەسكەوتێكی سیاسی و هەنگاوێك نزیكتر بۆ نمونە لە پارلەمان!
ئەوەی زەمینەی خۆش كردووە بۆ دەركەوتنی ئەم دیاردانەو دۆخێكی هێستری بۆ كۆمەڵگە فەراهەمكردوە، جگە لە پاشكەوتویی و نائامادەیی كۆمەڵگە خۆی، هۆكاری سەرەكی رەنگكردنی كۆمەڵگەیە بەتەنها رەنگێك ئەوەیش سیاسەتە!
سیاسەت لە دۆخی ئاساییدا، لە دۆخێكی مێژویی تەندروستدا پانتاییەكی زۆر بچوكی ژیانی گشتی پێكدەهێنێت، ئەوەی دەمێنێتەوە ژیان خۆیەتی بە هەموو وردەكاریەكانەوە، فێربون، هونەر، كاركردن، داهێنان، گۆڕین، بیناكردن، مۆسیقا،زانست،داهێنان، ئەدەب، سینەما، خۆشگوزەرانی،پێكەوەژیان...هتد، لەناو ئەو پێشبڕكێ جوانەی ژیاندا، ئەو دوو دیاردەیە هەرزان و ئەو دوو دیاردە ناشرینەی لە پێشەوە باسمكردن بۆ خۆیان دەپوكێنەوە!
 بیناكردنی ژیان، ئومێد بە داهاتوو، پێشبڕكێی جوانی وتواناكان دەیبەن بەڕێوە، نەك ژاوەژاو و قیژەو فەوزای نەزانەكان، ژیان بە جڤاتی ئێمەدا لە سیاسەت هەڵكشاوە، نەفەسێك نەماوە بۆ هیچ پانتاییەكی تر، ژیانی كۆمەڵاتی، فەزای بەرهەمهێنان وكاركردن، فەزای گشتی ئالوودە بووە بەتەنها بابەتێك كە ئەوەیش سیاسەتە، خەڵك بیریان چۆتەوە كە لەدەرەوەی سیاسەت ژیان و فەزای تریش هەیە!ئەدەب و هونەرو شیعرو مۆسیقاو بەهەموو پانتاییە گەورەو جیاوازەكانیانەوە لە جڤاتی ئێمەدا هەر نوزەیان تێدا نەماوە، بەسەدان وێستگەو بڵاوكراوەو مینبەر تەرخانی سیاسەت كراوە بەو سیاسەتەی كە ئالوودەی دینیش بوە، بەڵام بە دەگمەن مینبەرێك، پەنجەرەیەك دەبینیتەوە كە دنیایەكی ترمان بۆ بكاتەوە جیاواز لە سیاسەت!


‌ 1658 جار بینراوه‌
10/26/2018 11:24:11 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved