نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
پێنج هۆكار هاوسەرەكان لەیەكتر جیادەكاتەوە...... دیاردەی تەڵاق لە كەركوك روو لە هەڵكشانە
ئەحمەد حسن خدر


دیاردەی جیابونەوە لەدادگاكانی كەركوك بەشیوەیەكی بەرچاو لەزۆر بووندایە كەزۆری هۆكارەكانی بۆ خیانەت و لەیەك تێنەگەیشتن و دەستیوەردانی كەسوكارەكانیانەوە، ئەو ژنانەی كە داوای جیابونەوەش دەكەن دەڵێن بەهۆی خراپی و توندوتێژی مێردەكانیان لەیەك تێنەگەیشتنە. 
بە پێی شارەزایانی بواری خێزان: نەگونجان لەگەڵ یەكدی، ناپاكی هاوسەری، نەبوونی ماڵی جیا، تۆڕە كۆمەڵایتیەكان، هۆكاری ئابووری، پێنج لە سەرەكیترین هۆكارەكانی لێكترازانی خێزانە 
ل س م، یەكێكە لەئەو ژنانەی كەبەخۆشەویستی هاوسەرگیری كردوە بەڵام لە دوای هەشت مانگ لەمێردەكەی جیابۆتەوە.
(ل) بۆ هەواڵ ئاشكرای كرد بەخۆشەویستی هاوسەرگیریكردووە.. ئەو وتی “ پێش ئەوەی هاوسەری بكەین مێردەكەم بەڵێنی زۆری پێم دابوو. ئیتر كەشووم پێ كرد وام بیركردوە وەكو شازادەیەك دەژیم و ژیانم خۆش بێت وەك ئەوەی مێردەكەم بەڵێنی پێم دابوو”
ل وتیشی “دوای تێپەربونی مانگێك، لەسەر بچوكترین شت لێمی دەداو نەم دەوێرا بۆ ماڵی باوكم باسی كەم، چونكە دەموت رۆژێ دێت باش ئەبێت بەڵام تا دەهات خراپتر دەبوو وەكو ئاژەڵ مامەڵەی لەگەڵم كرد.
دەستورەدان لە ژیانی تایبەتی هۆكارێكی دیكەی جیابوونەوەی لانە بوو لە هاوسەرەكەی.. ئەو وتی” میردەكەم بەقسەی دایكی لێی دەدام چەندەها جار دەریدەكردمە دەرەوەو دواجار بە قسەی دایكی بەلێدان تەڵاقیدام”. 
بەپێی ئامارێك تەنها لەماوەی سێ مانگدا لە دادگای كەركوك 649 حاڵەتی جیابوونەوە لە بەرانبەر 3619 پرۆسەی هاوسەرگیری، بەواتای نزیكەی 18%ی هاوسەرگیرییەكان بە جیابوونەوە كۆتایی دێ ئەمەش رێژەیەكی بەرزە بەرای شارەزایان.
بەپێی ئامارێكی دادگای كەركوك لەمانگی ئایاری رابردوو رێژەی هاوسەرگیری (1004)و رێژەی جیابونەوە (272) بووە، لەمانگی حوزەیرانیش رێژەی هاوسەرگیری (982) و رێژەی تەڵاقدان (205)لە تەمموزیش رێژەی هاوسەرگیری (1633) رێژەی جیابونەوە(172).. زۆربەی زۆری ئەوانەی لەیەك جیابونەتەوە بەهۆی ئەوی لە قۆناغی هەرزەكاریدان. 
وەفا محمد حسێن توێژەر ئاشكرای دەكات جیابوونەوە كاریگەری لەسەر شیرازەی خێزان دەبێت ئەو خێزانە لەرووی دەروونیەوە بەرەو داروخان دەبیت. هەندێ جار كێشەی كۆمەڵایەتی روودەدات لەنیوان دووبنەماڵە، وەفا بۆ (هەواڵ) وتیشی “زۆربەی ئەو كەسانەی هاوسەرگیری دەكەن هیچ زانیاریەكیان لەبەرێوەبردنی خێزان نیە چونكە وادەزانن تەنها پركردنەوەی حەزو ئارەزوە چونكە لەتەمەنێكی گونجاو نین.ئەوشی ئاشكرا كرد تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان زۆرجار خیانەتی لێ دەكەوێتەوە. ئەو كەسەشی هاوسەرگیری دەكات پێویستە هەستی بەرپرسیاریتی هەبێت”.
یەحیا بورهان پاریزەرێكە لە بوارەكەدا كاردەكات ئەو بۆ (هەواڵ) وتی “دادوەركانی كەركوك زۆر هەوڵی ئەوە دەدەن كە ئاشتیان بكەنەوە”.
یەحیا ئاشكرای كرد كە زۆربەی ئەو جیابوونەوانەی روودەدن گەنجن هەرزەكارن كەناتوانن بەتەواوی ئەركەكانی هاوسەرگیری جێبەجێ بكەن، هەندێكیان پێمدەلێن نەماندەزانی هاوسەرگیری وەهایە، هەروەها هەندێكی تریان بەهۆی لایەنی سێیەمەوەیە، كەخۆیان هەڵەقوڵتێنن لە ژیانیان ئەمەش دەبێتە هۆی جیابونەوە زۆربەی زۆری تەڵاق بەهۆی دەستیوردانی كەسوكاریانە لە ژیانی هاوسەرگیری..
یحیا ئەوەشی بۆ هەواڵ ئاشكرا كرد “ لەم دوو ساڵەی دواویی خیانەت بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لەزیادبوون كردووە. 
یەحیا بە داخێكەوە وتی “لە یەك مانگدا 12 كەسم لەیەك جیاكردۆتەوە، ئەو جیابونەوەی لە ماڵەوە رودەدات زیاتر لەوانەی دادگا”.
چالاكوانێكی لەبواری ژنانیش دەربارەی جیابونەوە دەڵێت “بەربەستی شەرمیان شكاندوە پێشتر لەترسی كۆمەڵگاو شەرم كردن سەردانیان ناكردین، بەڵام ئیستا هوشیار بونەتەوە سەردانمان دەكەن و بە خۆش حاڵیەوە چەندین كێشەمان چارەسەر كردوە”.
ژیان حەمید لە لقی كەركوكی یەكێتی ژنانی كوردستان وتیشی “ ئیمە بەشی كومەڵایەتیمان هەیەو پێشتر پارێزەریشمان هەبوو كە خۆبەخشانە كاریان دەكرد، بەڵام لە ئێستادا نیمانە، هەروەها پاڵپشتی حكومی حیزبیشمان هەبوو بەڵام ئەوە ماوەی ساڵێكە هیچ پاڵپشتیەكمان نییە” سەبارەت بە كارو چالاكییەكانیشیان ژیان وتی” ماوەی ساڵێكە كارەكانمان راگیراوە رێگەمان پێ نادەن سمینارو كۆڕ ببەستین چونكە مۆڵەتی هەرێممان هەیە”.
جێی باسە بەپێی ماددەی 43 لەیاسای عێراقی ئافرەت بەشیوەیەك ئەتوانی مافەكانی بەدەست بهێنێت ئەگەر بیت و پیاوەكەی نەزۆك بێت یاخود خەریكی ئاڵوودەی مەی خواردنەوە بێت خەریكی قوماركردن ئەوا بەپیی یاسا دەتوانێت جیاببێتەوە.






‌ 235 جار بینراوه‌
10/26/2018 11:34:47 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved