نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
 راژە میوزیك و كاری پزیشكی ئاوێتەی یەكتر دەكات


راژە لوقمان، تەمەن 21 ساڵ، میوزیسیان ئامێری عود دەژەنێت و خوێندكاری چوارەمی كۆلێژی پزیشكی، لەم چاوپێكەوتنەی (هەواڵ)ـدا، باس لە گرێدانی هەردوو بواری میوزیك و پزیشكی دەكات و هاوكات راشیدەگەیەنێت:” مۆسیقا تەنها  كات كوشتن نییە و زۆر لەوە قوڵترە كە بەو سادەییە بیری لێ بكرێتەوە.
‎*خوێندنەكەت و میوزیك دوورن لەیەكترەوە، چۆن وا ئاوێتەو تێكەڵی یەكترت كردووە؟
‎-خوێندن و میوزیك لە خاڵێكدا یەك دەگرنەوە لای من، ئەوەش كە خوێندنەكەم هەندێك كات ماندووم دەكات و مۆسیقا یارمەتیم ئەدا بۆ ئارام بوونەوە و بێ لەوەش پێم خۆشە كارێك بكەم پێكەوەیان ببەستم، هەموو مرۆڤێك پێویستی بە مۆسیقایە، مۆسیقا ئەگەر لێی تێبگەی بۆ خۆی جۆرە چارەسەرێكە.
*هونەر و میوزیك لە شاری كەركوك لە چ ئاستێكدایە؟
‎- هونەر و میوزیك لە كەركوك لە ئاستێكی خراپە بەداخەوە!
‎*كچان و ژنان تاكو چەند توانیویانە پەرە بە تواناكانیان بدەن كە لە بورای میوزك و هونەر هەیانە؟
- ئەگەر مەبەستت كچان و ژنانی كەركوكە ئەوا نەیانتوانیوە وەك پێویست پەرەی پێبدەن و شتەكە پەیوەندی بە ڕەگەزەوە نییە، پەیوەندی بە جوگرافیا و كلتوری ناوچەكەوەیە، هێشتا نەگەیشتۆتە ڕادەیەك كە گرنگی بە هونەر و مۆسیقا بدرێت لە هەردوو ڕەگەز.
*پرۆژەت چیە لە ئایندە بۆ كاری هونەریت؟
‎- لە داهاتووا پێمخۆشە كارێك بكەم خەڵكی تێبگەیەنم مۆسیقا كات كوشتن نییە و زۆر لەوە قوڵترە كە بەو سادەییە بیری لێ بكرێتەوە.
* كی هاوكارتە لە كارەكانت؟
‎- بۆ بەردەوام بوونم لە فێربوونی مۆسیقا مامۆستا رزگار كە ئەو وەك فریادڕەسێك بوو بۆ من لە كاتێكدا من دەمویست فێربم و نەمەزانی چۆن هاوكاری كردم و بەردەوامە، هەڵبەت ئەمەش بێ یارمەتی ماڵەوە نابێت ئەگەر ئەوان پشتگیرم نەبوونایە هەر لە سەرەتاوە نەمەتوانی هیچ بكەم، هاوڕێكانیشم زۆر پشتگیریم ئەكەن.
* چی بە مامۆستای میوزیكت دەڵێی؟
‎- ئەوەی ئەمەوێ بە مامۆستاكەمی بڵێم بە وشە وەسف ناكرێت تەنیا دەتوانم سوپاسی بكەم بۆ بوونی بۆ ئەو هەموو جوانیەی لە ئێمەدا دروستی ئەكات بۆ ئەو ماندوونەناسیەی كە بێ گوێدان بە هیچ شتێك بەردەوامە لەگەڵمان.
* حەز دە كەی لە دوارۆژدا چ كاریك بكەی و جۆن هەوڵی زیاتر بدەی بۆ میوزیكەكەت؟ 
‎- بتوانم میوزیك لەگەڵ بەشەكەم ببەستمەوە بە جۆرێك لە جۆرەكان، میوزیك نەبوایە نەمەتوانی هەموو ڕۆژ بە ڕوویەكی گەشەوە سڵاو لە رۆژێكی نوێ بكەم.
لە كۆتاییدا راژە دەڵێت : چ كچ چ كوڕ هەر یەكەیان ئینسانن و ئازادن لە خولیا و ئارەزوەكانیان و پێمباشە چی بە باش دەزانن ئەوە بكەن نەك هەمیشە بە گوێی گەورەكانیان بكەن و هونەر و میوزیكیش شتێك نییە شەرمی لێبكرێت، داوایان لێ ئەكەم ئەگەر ئارەزوویان لێیەتی هێزێك بە خۆیان ببەخشن و لە دەوروبەر نەترسن”. 

‌ 489 جار بینراوه‌
10/26/2018 11:37:52 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved