نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك


له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین رووداوی كوشتن و دزین و تیرۆر له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شاری كه‌ركوك روویانداوه‌، له‌ گۆشه‌ی هه‌فته‌ رووداوی كه‌ركوك، پوخته‌ی رووداوه‌كان ببینه‌.

*رۆژی پێنجشه‌مه‌ 25/ 10/ 3018 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بنبڕكردنی تاوانه‌كان راگه‌یاند:” هاوڵاتی سكاڵاكار، شه‌هاب ئه‌حمه‌د قه‌مبه‌ر له‌ به‌شی نه‌هێشتنی دزینی ئۆتۆمبیل سكاڵای به‌رزكردۆته‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ دزراوه‌ كه‌ جۆری نیسان پیكابی ده‌بڵ كابینه‌یه‌و ره‌نگی سپییه‌، ژماره‌ی 63731 هه‌ولێره‌و ساڵنامه‌كی به‌ناوی شێرزاد محه‌مه‌د یوسفه‌، ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی له‌ گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز پشت فه‌رمانگه‌ی كه‌مئه‌ندامانی كه‌ركوك دزراوه‌وه‌ نووسراوێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ گشتگیركراوه‌ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

هاوكات هه‌مان رۆژ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی داقوق، رایگه‌یاند:”چه‌ند بریندارێك گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی داقوق و به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌وریه‌یه‌كمان ناردۆته‌ شوێنی مه‌به‌ست و ده‌ركه‌وت هه‌ر یه‌ك له‌ (عبدالله وه‌لی عه‌باس 1975 و موسا عه‌بدوڵا وه‌لی 2004) سه‌راپای جه‌سته‌یان به‌ پارچه‌ی مین برینداربووه‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ جۆری پیكاب ده‌بڵ كابینه‌ ره‌نگی سپی ژماره‌ 60788 هه‌ولێر، له‌ رێگه‌ی گوندی سه‌ید ولدی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی داقووق و له‌و باره‌یه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن، هاوكات له‌ گوندی سه‌ید ولدی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی داقوق مینێكی چێنراو به‌ تراكتۆریكدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و بۆته‌ هۆی برینداربوونی شۆفێره‌كه‌ به‌ناوی درید حسام الدین نجم الدین 1990 كاسبكار، به‌مه‌به‌ستی نێردراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی داقوق و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، پۆلیسی شاره‌وانی كه‌ركوك به‌ بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوه‌ی راگه‌یاندووه‌ زیاده‌ڕه‌وی كراوه‌ته‌ سه‌ر بۆری نه‌وتی نێوان كۆمپانیای نه‌وت و بیره‌كانی چیای بۆر، ده‌وریه‌كی هاوبه‌ش له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوه‌و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان و پۆلیسی نه‌وتی باكوور شوێنه‌كه‌ ده‌دۆزنه‌وه‌و ده‌بینن له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌سه‌ر بۆریه‌كی 24 ئینجی كاپێكی 2 ئینجی به‌ستراوه‌و سۆنده‌یه‌كی له‌سه‌ره‌،كاری یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

*رۆژی هه‌ینی 26/10/2018به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك راگه‌یاند:” رووداوێكی كوشتن له‌ گه‌ڕه‌كی موسه‌ڵا روویداوه‌، پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان و بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی و پسپۆرێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی تاوانه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنه‌ مه‌به‌ست و ده‌ركه‌وت هاوڵاتی (دڵشاد سدیق عه‌لی 1956) یاریده‌ده‌ری پزیشكی له‌ به‌شی فێركاری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی خنكێنراوه‌.

هه‌مان رۆژ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی حه‌ویجه‌ رایگه‌یاند:” ر.ع ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ده‌روێش حه‌مید باری ته‌ندروستی تێكچووه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام پێشگه‌یشتنی به‌ نه‌خۆشخان گیانی له‌ده‌ستداوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، هاوكات چه‌ند بریندارێك گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی حه‌ویجه‌ی گشتی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌وریه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی ریاز گه‌یشته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌، ده‌ركه‌وت هه‌ر یه‌ك له‌ (حسام اسعد حید العبیدی 2004 و باسم عبدالله حدید العبیدی 2001) شوانكاره‌ن له‌ گوندی (حدید)ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ریاز به‌هۆی یاریكردنیان به‌ نارنجۆكێكی پاشماوه‌ی داعشه‌كان له‌و شوێنه‌ پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

* رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 27/10، پۆلیسی حه‌ویجه‌ راشیگه‌یاندووه‌:” ده‌وریه‌یه‌كی فه‌وجی 3 لیوای س فیرقه‌ی 6 سه‌ر به‌ پۆلیسی فیدراڵی له‌ گوندی ئه‌زره‌بانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ریاز له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه‌ ده‌سڕێژی گولله‌یان لێكراوه‌و بۆته‌ هۆی كوژرانی رائد/ حسین محمود محمد الخفاجی دانیشتووی حلله‌و ش یه‌كه‌م/ عبدالله كازم جاسم محمد دانیشتووی كوت، گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری.

موقه‌ده‌م سه‌لمان له‌ سه‌ربازگه‌ی (k1)ـی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پێی راگه‌یاندین:” هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ كامێرای لیزه‌ر به‌دووی داعشه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن و له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری حه‌مرین بۆردومانێكی سه‌ختیان ده‌كه‌ن، موقه‌ده‌م سه‌لمان نوێنه‌ری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ سه‌ربازگه‌ی (k1) راشیگه‌یاندووه‌:” له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه‌ خانووی ناوبراو محه‌مه‌د سعود سه‌بح له‌ گوندی خاتوونیه‌ی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی ریاز ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌، كه‌ سه‌ر به‌ فیرقه‌ی 16ـی سوپای عێراقه‌.

* رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 28/10، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی عه‌داله‌ رایگه‌یاند:”به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان ناوبراو لهمود حسین (1981) كاسبكارو كه‌ برینداره‌ و یاسر وه‌سمی لهمود به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ردوو برا موسا سه‌خه‌ر ئه‌حمه‌د و فزل سه‌خه‌ر ئه‌حمه‌د كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی جۆده‌ وهاب عبدالله كاسبكار 1972كه‌ ناوبژیوانی هه‌ردوولا بووه‌، ته‌رمی ناوبراو بردراوه‌ته‌ پزیشكی دادوه‌ری و برینداره‌كه‌ش گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، شه‌ڕه‌كه‌ له‌ سنووری گه‌ڕه‌كی 1ـی حوزه‌یران سه‌ر به‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌داله‌ بووه‌.

*رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردوو 29/10، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی حه‌ویجه‌ راگه‌یاند:” پێنج چه‌كداری نه‌ناسراو سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش محمد ابراهیم ده‌گنه‌ی موختاری گوندی جاسمییه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی العباسی تیرۆر ده‌كه‌ن و له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ بنكه‌ی پۆلیسی العباسی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

* رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 31/10، بنكه‌ی پۆلیسی عروبه‌، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پكاب له‌نزیك فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی كه‌ركوك دزراوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌به‌رده‌وامه‌ و سه‌رجه‌ملایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانی لێئاگادركراوه‌ته‌وه‌.

هاوكات بنكه‌ی پۆلیسی عروبه‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، له‌گه‌ره‌كی رزگاری چه‌ند كه‌سێكی نه‌نساراو نارنجۆكێكیان هه‌ڵداوه‌ته‌ ماڵی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی به‌رزان عه‌بدولعه‌زیز و هیچ زیانێكی ماددی و گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ نه‌قیب غانم، ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی عروبه‌، رایگه‌یاند:”چه‌ند كه‌سێكی به‌ ئۆتمبێلێكی جۆری ئۆبامای ره‌نگ ره‌شه‌وه‌، به‌چ ه‌ك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی محه‌مه‌د وسام، له‌ گه‌ره‌كی رزگاری، دوو مۆبایلیان لێ دزیوه‌ و به‌رو شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتون.

*هاوكات ئه‌و رووداوانه‌ی كه‌ركوك له‌ دوای ئه‌وه‌ دێت له‌ شاری كه‌ركوك و گونده‌كانی ده‌وروبوره‌ی چه‌ندین گه‌ڕان و پشكنین له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك هێزه‌ عێراقیه‌كانه‌وه‌ له‌ نێو ماڵه‌كان ئه‌نجامدراون.

‌ 99 جار بینراوه‌
11/3/2018 12:05:24 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved