»  کوردستان
میوانانی خوێندنی به‌یانیان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ ئێواران


به‌بڕیارێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ خوێندنی ئێواران بوونه‌و له‌ رابردوو گوازراونه‌ته‌وه‌ به‌یانیان، پێویسته‌ سه‌رجه‌میان بچنه‌وه‌ خوێندنی ئێواران.

دكتۆر عومه‌ر ئینجه‌، جێگری سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”به‌ بڕیارێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق، چیتر بریاری میوانداری خوێندكارانی ئێواران له‌ به‌یانیان وه‌رناگیرێن”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:” ئه‌و بڕیاره‌ ته‌نها ئه‌و خوێندكارانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن”.

به‌وته‌ی جێگری سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركوك، له‌ ساڵانی رابردوو سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ ماڵیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار بوه‌ و ئه‌وانه‌شی فه‌رمانبه‌ر بوونه‌ یان كارێكی دیكه‌یان هه‌یه‌ ده‌یانتوانی له‌ خوێندنی ئێوارانه‌وه‌ بگوازرێنه‌وه‌ خوێندنی به‌یانیان، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌بڕیارێكی گشتگیری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌ ده‌بێت بچنه‌وه‌ خوێندنی ئێواران”.

دكتۆر عومه‌ر ئینجه‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ ساڵانی رابردووش گوازراونه‌ته‌وه‌ خوێندنی به‌یانیان ته‌نها ده‌وامه‌كیان بووه‌ ئه‌گینا له‌رووی پێدانی بڕوانامه‌وه‌ هه‌مان بڕوانامه‌ی خوێندكارانی ئێوارانیان پێده‌درا”.

‌ 511 جار بینراوه‌
11/3/2018 12:08:55 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved