»  کوردستان
ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بوونی هه‌لی دامه‌زراندن له‌ كه‌ركوك ره‌تده‌كاته‌وه‌


ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی باس له‌ هه‌لی دامه‌زارندن ده‌كه‌ن له‌ شاره‌كه‌ به‌دوور ده‌زانێت.

ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ) رایگه‌یاند:”بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و لیستانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن دامه‌زراندن له‌ شاری كه‌ركوك كراوه‌ته‌وه‌ دوورن له‌ راستیه‌وه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”ئه‌و بڵاوكردنه‌وه‌یه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كان باسی لێوه‌ده‌كرێت یاسایه‌و پێویسته‌ بكرێت ئه‌گینا له‌ پێشوتردا سه‌رجه‌م ئه‌ كه‌سانه‌ی ویستراوه‌ دامه‌زراون”.

به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌گه‌رچی پێویسته‌ به‌پێی یاسا له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراندنه‌كان بڵاوبكرێنه‌وه‌، به‌ڵام له‌ عێراقدا شتێكی دیكه‌ هه‌یه‌و ئه‌ویش ده‌ڵێَت پێویسته‌ گرنگی و بایه‌خی زیاتر به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ بدرێت كه‌ له‌ رابردوودا به‌ گرێبه‌ست له‌ پێشوتردا ده‌وامیان كردوه‌، باسی له‌وه‌شكرد:”ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌كاندا هه‌یه‌ ئه‌وه‌لیات بدرێت به‌ گرێبه‌سته‌كان”.

ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری راشیگه‌یاند:”ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ وه‌زاره‌تی دادیش باسه‌كرێت هیچ شتێكی ره‌سمی نیه‌و ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پركردنه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانیانه‌ نه‌ك به‌و شێوه‌ی ده‌وترێت دامه‌زراندنیان كردۆته‌وه‌”.

‌ 443 جار بینراوه‌
11/3/2018 12:11:45 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved