»  کوردستان
تا ئێستا باس له‌ئالیه‌ت و ده‌ستنیشانكردنی رۆژی كۆنگره‌كه‌ی یه‌كێتی نه‌كراوه


 

به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی خاڵێكی كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌بێت و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت:”كۆنگره‌ی به‌شێوازێكی دیموكراسیانه‌و هه‌ڵبژاردن ئه‌ندامان دیاری ده‌كرێن و هه‌مووان له‌گه‌ڵ به‌ستنی كۆنگره‌داین و كه‌سمان لاریمان نییه‌”.

سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”له‌ كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی سه‌كردایه‌تی باسی كۆنگره‌ ده‌كه‌ینه‌ خاڵێكی كۆبونه‌وه‌كه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:”له‌ نزیكیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان قسه‌مان كردووه‌، هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌و سه‌رجه‌میان له‌گه‌ڵ به‌ستنی كۆنگره‌ن”.

به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، تا ئێستا باسی چۆنیه‌تی ئالیه‌ت و ده‌ستنیشانكردنی رۆژی كۆنگره‌كه‌مان نه‌خستۆته‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان له‌گه‌ڵا به‌ستنی كۆنگره‌ن، باسی له‌وه‌شكرد:”له‌ ئێٍستادا یه‌كده‌نگیه‌ك له‌سه‌ر پرسه‌كان هه‌یه‌و هه‌موان یه‌ك ده‌نگین به‌تایبه‌ت له‌ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش كه‌هه‌موان به‌تێكڕای ده‌نگ ئه‌و كاره‌ ئه‌نجامدرا”.

سامان گه‌رمیانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”بێگومان ئه‌مجاره‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ كۆنگره‌و له‌ كۆنگره‌ش بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دیاری ده‌كرێن به‌ فلته‌ری هه‌ڵبژاردندا پێویسته‌ ده‌ربچن و به‌ شێوازێكی دیموكراسیانه‌ دیاری بكرێن”.

‌ 752 جار بینراوه‌
11/3/2018 12:16:40 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved