»  کوردستان
سه‌نته‌رێك بۆ به‌دیكۆمێنتكردنی رووداوه‌كانی خورماتوو داده‌مه‌زرێت


به‌مه‌به‌ستی به‌ دیكۆمێنتكردنی سه‌رجه‌م رووداوه‌كانی ساڵی رابردوو و ئێستای خورماتوو، سه‌نته‌رێكی راوێژو لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ خورماتوو داده‌مه‌زرێت.

 مه‌لا كه‌ریم شكور، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”سه‌نته‌ری راوێژو لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌ خورماتوو دامه‌زراندووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خروقات و رووداوه‌كانی خورماتوو بكاته‌ دیكۆمێنتاری”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”له‌ رابردوودا چه‌ندین كۆبونه‌وه‌مان له‌باره‌ی زیانه‌كانی خورماتوو كردووه‌ بۆ مه‌به‌ستی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیكۆمێنته‌كان باش نه‌بونه‌ نه‌توانراوه‌ شتێكی ئه‌وتۆ بكرێت كه‌ له‌ ئاستی زیانه‌كانی خورماتوو بێت”.

به‌وته‌ی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌مانه‌وێ ئه‌و سه‌نته‌ره‌ به‌بێ بوونی شتی حزبی په‌ره‌ی پێبدرێت و بتوانرێت ببێته‌ ده‌زگایه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ دیكۆمێنتكردنی سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی خورماتوو، باسی له‌وه‌شكرد:”ئه‌گه‌رچی رووداوه‌كانی خورماتوو زۆرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ دیكۆمێنت سه‌رجه‌میانمان لانه‌بێت ئه‌وه‌ وڵاتان و حكومه‌تیش گوێمان بۆ ناگرن”.

‌ 555 جار بینراوه‌
11/3/2018 12:20:26 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved