نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
توركمانه‌كانی نزیك له‌ ئێران داوا له‌ توركیا ده‌كه‌ن رێز له‌ ئیراده‌یان بگرێت



ده‌زگایه‌كی توركمانی له‌ سێیه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تێكیدا به‌ ناونیشانی (ده‌بێت توركیا رێز له‌ ئیراده‌ی سیاسی توركمانی عێراق بگرێت) كار بۆ ده‌رهێنانی توركمان له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات و هه‌ڵه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌رانبه‌ر به‌ توركمان له‌ ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا ده‌خاته‌ڕوو، به‌رپرسێكی به‌ره‌ی توركمانیش ده‌ڵێت ئه‌و ده‌زگایه‌ شه‌ڕی مه‌زهه‌بی ده‌كات و خۆی بۆ وڵاتێكی ده‌ره‌كی كارده‌كات
.

ده‌زگای سویتمی توركمانی له‌ 27ی ئابی رابردووه‌وه‌ پرۆژه‌یه‌ك به‌ ناونیشانی (ده‌بێت توركیا رێز له‌ ئیراده‌ی سیاسی توركمانی عێراق بگرێت) ئه‌نجامده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ دۆخی جیۆپۆلۆتیك ئه‌وه‌ی سه‌پاندووه‌ به‌سه‌ر توركمانه‌كاندا له‌ ساڵی 1990ه‌وه‌ سیستمی سیاسی توركمانه‌كان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نقه‌ره‌ دروستبێت و تاكو ئێستاش له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا بێت.

ده‌زگاكه‌ دان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه‌ ده‌زگا سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی توركمانیش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نقه‌ره‌ن و كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ له‌ دۆخێكی سه‌رگه‌ردانیدان.

پرۆژه‌كه‌ ئێستا له‌ قۆناغی سێیه‌میدایه‌، كه‌ تیایدا له‌پێناو ئامانجی كاركردن بۆ رزگاركرنی سیاسه‌تی توركمانی له‌ژێر هه‌ژموونی حكومه‌تی توركی، كرده‌وه‌ هه‌ڵه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ به‌رانبه‌ر توركمانه‌كان بۆ گه‌لی توركمان ده‌خاته‌ڕوو و به‌ به‌رنامه‌ كار بۆ په‌رده‌ڕاماڵین له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ئه‌نقه‌ر له‌به‌رانبه‌ر توركمانه‌كانی عێراق بۆ گه‌لانی توركمان و توركیا له‌ جیهان ده‌كه‌ن و له‌و پێناوه‌شدا هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندنی گه‌وره‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن.

له‌ به‌رانبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ به‌ره‌ی توركمانیه‌وه‌ به‌ هه‌واڵ-ی راگه‌یاند “ ئه‌و ده‌زگایه‌ ناسراوه‌ به‌وه‌ی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی ده‌كات

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی به‌ره‌ی توركمانی وتیشی “ له‌ كاتێكدا ئه‌و ده‌زگایه‌ داواده‌كات توركیا رێز له‌ ئیراده‌ی توركمانی كه‌ركوك بگرێت، خۆیان ده‌ستی وڵاتێكی بێگانه‌ دێننه‌ ناوپرسی توركمانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ته‌ئكیدی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ “ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ توركیا به‌ره‌ی توركمانی و سه‌رۆكی به‌ره‌كه‌ی سه‌رپشك كردووه‌ بۆ هه‌موو بڕیارێك”.

‌ 133 جار بینراوه‌
11/3/2018 12:21:54 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved