نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کاتژمێر یازدە
په‌یامه‌كانی پشت ئه‌عره‌جی و خۆشناو (گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌)
شوان داودی -


له‌م سه‌رده‌می قه‌یراناوییه‌ سیاسییه‌ی به‌رۆكی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیان گرتووه‌ به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وت و هه‌ڵه‌ی حزبه‌ سه‌رلێشێواوه‌كانی هه‌رێمی  كوردستانه‌وه‌ هه‌فته‌ی رابردوو دووبابه‌ت سه‌رنجیان راكێشام.
یه‌كه‌میان، وته‌یه‌كی به‌ها ئه‌عره‌جی جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ دیدارێكی كه‌ناڵی(الشرقیه‌) وتی:”خودی بارزانی له‌ دوارۆژه‌كانی راگه‌یاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردراوی پێكهێنانی حكومه‌ت كردووه‌و پێی راگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر كابینه‌كه‌ی وه‌زیری یه‌كێتی تێدابێت، ئه‌وا ئه‌و، واتا حزبه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كشێته‌وه‌و به‌شداری حكومه‌ت ناكات، من خۆم تا چه‌ند رۆژێك چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بووم جه‌نابی بارزانی ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌عره‌جی ره‌تبكاته‌وه‌، چونكه‌ بڕوام نه‌ده‌هات بارزانی بۆ ئه‌و ئاسته‌ دابه‌زێت و داوایه‌كی له‌وجۆره‌ له‌ عه‌بدولمه‌هدی بكات، به‌داخه‌وه‌ چاوه‌ڕوانییه‌كه‌م بێهوده‌بوو له‌ بێده‌نگی بارزانی و پارتی به‌رامبه‌ر به‌و لێدوانه‌، واتا ئه‌عره‌جی راستی كردووه‌، به‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ سیاسه‌تی كوردی دابه‌زیوه‌ته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار.
بابه‌تی دووه‌م، ده‌ستگیركردنی گه‌نجێكی پارتی بوو به‌ ناوی (خۆشناو) له‌لایه‌ن ئاسایشی راپه‌ڕینه‌وه‌، ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ ماده‌ی (405) له‌ یاسای سزادانی عێراق تۆمه‌تباره‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی رابردووی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كانی پارتی له‌ جه‌ماوه‌ر. 
من قسه‌م له‌سه‌ر گه‌نجه‌كه‌و ماده‌كه‌و گرتنه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت گه‌وره‌كردنی كه‌یسه‌كه‌ش له‌ راگه‌یاندن نییه‌، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام له‌دوای ئازادكردنی له‌ دوو دیداری جیاوازدا هه‌ر یه‌ك له‌ جه‌نابی بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌سرور بارزانی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن پێشوازی گه‌رمیان له‌ (خۆشناو) كرد، تا ڕاده‌یه‌ك پێشوازیكردنه‌كه‌ی مه‌سروریش ئاساییه‌.
سه‌رنجی من ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ردوو بابه‌ته‌كه‌دا بارزانی په‌یامی خۆی هه‌بووه‌، په‌یامی یه‌كه‌می له‌په‌یوندییه‌كه‌ی به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی و رێگه‌گرتن له‌ به‌ وه‌زیركردنی كاندیده‌ كه‌ركوكییه‌كه‌ی یه‌كێتی كه‌ ئه‌عره‌جی ئاشكرای كرد، بۆ هه‌موو حزبه‌ كوردستانییه‌كانه‌ یه‌كێتی له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ كه‌ پارتی كارتی به‌هێزی په‌كخستنی له‌ ده‌ستدایه‌و هیچ پرۆژه‌یه‌ك به‌ بێ پارتی به‌ پڕۆژه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركوكیشه‌وه‌ سه‌رناگرێت و رووبه‌ڕووی په‌كخستن ده‌بێته‌وه‌، له‌ پێشوازیكردنی (خۆشناو)یش په‌یامه‌كه‌ی بارزانی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌ پێش حزبه‌كان.  

‌ 1336 جار بینراوه‌
11/3/2018 12:32:50 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved