نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  چاوپێکەوتن
خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانی كه‌ركوك كێشه‌و گرفتیان هه‌یه‌... هێمن ئه‌بوبه‌كر: له‌ دامه‌زراندنه‌كاندا ئاوڕی پێویست له‌كه‌مئه‌ندامان نادرێته‌وه‌
ئا/ سه‌نگه‌ر كاكۆ

 

هێمن ئه‌بوبه‌كر قادر، سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژ، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی (هه‌واڵ)ـدا، باس له‌ كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌كه‌یان ده‌كات و هاوكات راشیده‌گه‌یه‌نێت:” به‌پێی یاسا ده‌بێت له‌ كاتی دامه‌زراندنه‌كاندا به‌ رێژه‌ی (5%) بۆ كه‌مئه‌ندامان بێت، به‌ڵام له‌ ئه‌رزی واقیعدا ئه‌وه‌ جێبه‌جێ ناكرێ”.

*كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌كه‌تان خۆی له‌ چیدا ده‌بینێته‌وه‌؟

- كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له‌ ئێستادا به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك گرفته‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی هه‌رێمی كوردستانمان هه‌یه‌، به‌پێی بڕیاری پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تی كه‌ركوك ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی عێراقیان نییه‌، ناتوانن كار بكه‌ن، ئه‌مه‌ گرفتێكه‌ له‌به‌رده‌مماندا، گرفتێكی تر نه‌بوونی بینایه‌ تایبه‌ت به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌مان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌سه‌ر كارو چالاكییه‌كانی خۆمان، ته‌واوی ئه‌ندامانی به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان كه‌ بریتییه‌ له‌ حه‌وت كه‌س خۆبه‌خشانه‌و بێ هیچ موچه‌یه‌ك  كارده‌كه‌ین.

* كێ هاوكاری كۆمه‌ڵه‌كه‌تان  ده‌كات؟

-  هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی تایبه‌ت به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌مان نییه‌، به‌ڵكو پشت به‌و هاوكارییانه‌ ده‌به‌ستین كه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك به‌ده‌ستی ده‌هێنین.

* كارو چالاكییه‌كانتان خۆی له‌ چیدا ده‌بینیته‌وه‌؟

- كارو چالاكییه‌كانی ئێمه‌ له‌ هه‌موو بوارێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌، له‌ رووی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و پێداویستییه‌كانی كه‌مئه‌ندامان، هه‌روه‌ها له‌ بواری رۆشنبیری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تواناكان و بره‌ودان به‌ تواناكانی ئه‌ندامانمان ئه‌ویش له‌ بواره‌كانی وێژه‌یی و هونه‌ری و وه‌رزشی و پێگه‌یاندنی كه‌مئه‌ندامی سه‌ركرده‌، هه‌روه‌ها له‌ بواره‌ یاساییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ژیانی كه‌مئه‌ندامانه‌وه‌ هه‌یه‌.

* چه‌ند ئه‌ندامتان له‌ كه‌ركوك هه‌یه‌؟

- ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی كه‌ ناوی خۆیان لای ئێمه‌ تۆمار كردووه‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌سه‌.

* ئه‌ندامه‌كانتان هه‌موو سودمه‌ندن له‌ یاسای پاراستنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی؟

- مه‌رج نییه‌ هه‌مووی هه‌یبێت، بۆ نمونه‌ له‌ یاسای تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی  كه‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌رچووه‌، به‌راستی كۆمه‌ڵێك رێنمایی تێدایه‌ كه‌ هه‌ندێجار كه‌مئه‌ندام بێبه‌ش ده‌كات، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر داهاتێكی كه‌میشی هه‌بێت، ئه‌و كه‌مئه‌ندامه‌ ناتوانێ سودمه‌مه‌ند بێت له‌و هاوكارییانه‌ی كه‌ به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ ده‌درێت، ئێستا ئه‌وه‌ش نه‌ماوه‌ كه‌ به‌ تایبه‌ت ناوی كه‌مئه‌ندامی لێ بنرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدان، بۆیه‌ هه‌موو كه‌مئه‌ندامێك سود مه‌ند نییه‌ له‌و هاوكارییه‌.

* رێژه‌ی چه‌ند ده‌ستنیشانكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی  كه‌مئه‌ندام سودمه‌ند بێت له‌و یاسایه‌؟

- به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامی مه‌رج نییه‌، ئه‌و لیژنه‌ پزیشكییه‌ی كه‌ كه‌سی كه‌مئه‌ندام بوو ده‌بینێت، ته‌ماشای دۆخه‌كه‌ی ده‌كات و بۆی ده‌ربكه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌ توانای ئه‌وه‌ی نییه‌ بژێوی خۆی دابین بكات، ئه‌و كاته‌ له‌ راپۆرته‌كه‌دا له‌ بری رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامی ده‌نوسرێت توانای كاركردنی نییه‌، ئه‌وكاتیش موچه‌ ده‌یگرێته‌وه‌.

* كه‌واته‌ چه‌ند ئه‌ندامتان سودمه‌ندبوونه‌ له‌و یاسایه‌؟

- ده‌توانم بڵێم به‌ ریژه‌ی (70%) سودمه‌ندبوونه‌، ئه‌وانه‌شی كه‌ سودمه‌ند نه‌بوونه‌ بۆ نمونه‌ گه‌ر ره‌گه‌زی مێ بێت و پیاوی هه‌بێت ئه‌وه‌ سود مه‌ند نه‌بووه‌، ئه‌گه‌ر منداڵ بێت و ته‌مه‌نی له‌ خوار پازده‌ساڵه‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ سودمه‌ندنابێت له‌و موچه‌یه‌ ئه‌مانه‌ بۆیه‌ گرفتێكن له‌به‌رده‌ممان.

* له‌ زۆرێك له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان ره‌چاوی رێڕه‌وی هاتوچۆ بۆ كه‌مئه‌ندان نه‌كراوه‌، ئه‌مه‌ تاچه‌ند بۆته‌ گرفت بۆ ئێوه‌؟

- به‌دڵنیاییه‌وه‌ ، ئێمه‌ به‌ ده‌یان كۆڕمان له‌و باره‌یه‌وه‌ كردووه‌، سه‌ردانی زۆر شوێنمان له‌ كه‌ركوك كردووه‌، داوامان كردووه‌ له‌ كاتی دروستكردنی بیناكاندا، ره‌چاوی رێڕه‌وی تایبه‌ت به‌ هاتوچۆی كه‌مئه‌ندام بكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیارانیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست گفتوگۆمان كردووه‌، به‌ گشتی ئه‌و ژینگه‌یه‌ له‌بار نییه‌ بۆ كه‌مئه‌ندامان و به‌ ته‌واوی فه‌رامۆشكراوه‌.

* له‌ رووی دامه‌زراندنه‌وه‌ له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت چۆن مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت؟

- له‌ عێراقدا یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ كه‌سانی كه‌مئه‌ندام هه‌یه‌، یاسای 38 له‌ ساڵی 2013 له‌ په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ ده‌رچووه‌، ئه‌و یاسایه‌  ماده‌ی 16ی هه‌یه‌، له‌ بڕگه‌ی 1 و 2 به‌ روونی ئاماژه‌ به‌وه‌ ئه‌دات كه‌ حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی پابه‌ند ده‌بن به‌ دابینكردنی هه‌لیكار بۆ كه‌سانی كه‌مئه‌ندام بۆ نموونه‌ له‌  پله‌ وه‌زیفییه‌كان ده‌بێ (5%)ی بۆ كه‌مئه‌ندامان بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ ئه‌رزی واقیعدا ره‌چاوی ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌، داواكاریشمان كردووه‌، كارمان كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌، به‌ڵام ره‌چاوی ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌، چونكه‌ ده‌بێ ئه‌و پشكی كه‌مئه‌ندامان له‌ دامه‌زراندندا مسۆگه‌ر بكرێت، ره‌نگه‌ خه‌ڵكانی تر بخرێنه‌ شوێنیان، بۆ نمونه‌ ده‌سته‌ی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانی عێراق  كه‌ ئه‌ویش له‌ 2013 دروستبووه‌و ئێستا لقێكی له‌ كه‌ركوك هه‌یه‌و كارده‌كات، ئه‌ویش كه‌مئه‌ندامی تێدا نییه‌، به‌پێی یاسا ده‌بێ رێژه‌ی (51%)ی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام بن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی دامه‌زران له‌وێ كه‌مئه‌ندام نین، ئمانه‌ هه‌مووی ناعه‌داله‌تین به‌رانبه‌ر به‌ كه‌مئه‌ندامان.

‌ 62 جار بینراوه‌
11/3/2018 12:48:10 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved