»  هەمەڕەنگ
رێز له‌ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو هێرش فاتیح ده‌گیرێت


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری كه‌ركوك، به‌ هاوكاری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كه‌ركوك له‌ هۆڵی شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی مه‌راسیمێكی شایسته‌ی بۆ یادی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو هێرش فاتیح سازكرد.

له‌و مه‌راسیمه‌دا كه‌ كاتژمێر 10.30 خوله‌كی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 30 – 10 – 2018 به‌ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی فراوان به‌ڕێوه‌چوو، چه‌نیدن وتار پێشكه‌ش كراون و ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی به‌ داتاشۆ نمایشكران.

له‌ سه‌ره‌تادا سیروان بێلانه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری  ب. رۆشنبیری و هونه‌ری كه‌ركوك وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كه‌ركوك چالاك سدیق بابه‌تێكی له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو پێشكه‌ش كرد، هونه‌رمه‌ندان سیروان عومه‌ر و عه‌لی زه‌نگه‌نه‌ وه‌كو هاوڕێی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو، باسیان له‌ ئه‌زمونی كاری هاوبه‌شیان كرد و دواتر سالار حه‌كیم هاوڕێی دێرینی خوالێخۆشبوو، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و باسی له‌ ژیانی ئاواره‌یی هونه‌رمه‌ند هێرش فه‌تیح كرد. دوای ئه‌وه‌ وتاری بنه‌ماڵه‌ له‌لایه‌ن محه‌مه‌دفاتیح برای هونه‌رمه‌ندوه‌، خوێندرایه‌وه‌ وتیایدا سوپاسی رێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه‌ی كرد.

له‌ كۆتاییدا قه‌ڵغانی رێزلێنان له‌ رۆحی پاكی هونه‌رمه‌ند به‌خشرایه‌، كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ی.

‌ 301 جار بینراوه‌
11/3/2018 12:53:57 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved